وەزارەتی داد: لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار داعش تەواو بووە
عیراق 05:22 PM - 2026-04-02
ئاژانسی واع
گرتوخانەی کەرخ
وەزارەتی دادی
عیراق رایگەیاند: شوێنی دەستبەسەرکردنی تیرۆریستانی داعش بە چەندین پشتێنەی ئەمنی پارێزراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار داعش تەواو بووە و هەوڵەکان دەستیان
پێکردووە بۆ ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت هاووڵاتییانی
خۆیان وەربگرنەوە.
ئاژانسی هەواڵی
رەسمی عیراق لە زاری ئەحمەد لەعێبی، وتەبێژی وەزارەتی داد، رایگەیاند: ئەندامانی
ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە لە ئێستادا لە زیندانی ناوەندیی کەرخ دەستبەسەرن و لە
ئێستادا ناگوازرێنەوە بۆ هیچ شوێنێکی تر، ئاماژەی بەوەش دا: وەزارەت شوێنی
دەستبەسەرکردنی تیرۆریستانی لە ڕێگەی چەندین پشتێنەیەکی ئەمنییەوە پاراستووە کە
لەلایەن هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆر و کارمەندانی فەرمانگەی چاکسازیی عیراقەوە
سەپێنراون.
ئەوەشی خستە
ڕوو: تیرۆریستەکان هێشتا لەژێر پرۆسەی لێپرسینەوەدان و لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەزار
کەسیان ئەنجام دراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ سزایەکی دادوەرییان بەسەردا نەسەپێنراوە،
جەختیشی کردەوە کە ئەگەر سزای لەسێدارەدان بەسەر هەر تیرۆریستێکدا بسەپێنرێت،
مەرجە سزاکە پلەی کۆتایی (بنەبڕ) وەربگرێت و لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند بکرێت.
وتەبێژەکە وتیشی:
هیچ کام لەو وڵاتانەی کە تیرۆریستانی داعش ڕەگەزنامەکەیانیان هەڵگرتووە، داوای
گواستنەوەی هاووڵاتییانی خۆیان نەکردووە بۆ تەواوکردنی ماوەی سزاکانیان لە وڵاتی
خۆیان، وەزارەتی داد لەوانەیە لە داهاتوودا یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو وڵاتانە
ئیمزا بکات کە ئارەزوو دەکەن هاووڵاتییە تیرۆریستە سزادراوەکانیان وەربگرنەوە دوای
دەرچوونی حوکمەکان بەسەریاندا، جگە لەو زیندانییانەی کە سزای لەسێدارەدانیان بۆ
دەرچووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

