نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگ لەسەر پرۆژەیاسایەک بۆ پاراستنی گەرووی هورمز دەدات
جیهان 09:30 AM - 2026-04-03
PUKMEDIA
گەرووی هورمز
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەکی
بەحرەین بۆ پاراستنی گەرووی هورمز دەدات، چین-یش وەک ئەندامێکی هەمیشەیی خاوەن مافی ڤیتۆ دژایەتی خۆی بۆ هەر مۆڵەتێکی بەکارهێنانی هێز دەردەبڕێت.
ئەمڕۆ 3ی4ی2026 دیپلۆماتکارانی
نەتەوەیەکگرتووەکان رایانگەیاند: چاوەڕواندەکرێت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە
یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەکی پێشنیارکراوی بەحرەین بدات، کە ئامانجی
پاراستنی کەشتیوانی بازرگانییە لە گەرووی هورمز و دەوروبەری و چین-یش وەک
ئەندامێکی هەمیشەیی خاوەن مافی ڤیتۆ دژایەتی خۆی بۆ هەر مۆڵەتێکی بەکارهێنانی هێز
دەربڕیوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، دوو
دیپلۆماتکار پشتڕاستییان کردەوە کە کۆبوونەوەی 15 ئەندامەکەی ئەنجومەن و پرۆسەی دەنگدانەکە بۆ سبەینێ ڕۆژی شەممە
دیاریکراوە و بەحرەین کە سەرۆکایەتی ئێستای ئەنجومەنی ئاسایش دەکات، رەشنووسی
بڕیارەکەی کۆتایی پێهێناوە کەڕێگە بە بەکارهێنانی "هەموو ئامرازە بەرگرییە
پێویستەکان" دەدات بۆ پاراستنی کەشتیوانی بازرگانی و پێشنیاری ئەوە دەکات ئەم
ڕێکارانە بۆ ماوەی "لانی کەم شەش مانگ" بەردەوام بن، تا ئەو کاتەی
ئەنجومەن بڕیارێکی تر دەدات.
سەرەڕای ئەوەی بەحرەین کە لەلایەن
وڵاتانی کەنداو و ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێت، پێشتر هەندێک دەستەواژەی پەیوەست بە
"سەپاندنی زۆرەملێی بڕیارەکە"ی لادابوو، بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی
ڕووسیا و چین، بەڵام باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری دا کە ڕێگەدان
بە بەکارهێنانی هێز دەبێتە هۆی "شەرعیەتدان بە بەکارهێنانی نایاسایی و
ناڕەوای هێز"، ئەمەش بارودۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت،
هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەکانی
داوە، بەبێ ئەوەی پلانێکی ڕوون بۆ کردنەوەی گەرووەکە بخاتە ڕوو، ئەمەش
نیگەرانییەکانی لەبارەی دابینکردنی ئاسایشی وزە زیاتر کردووە.
ئەمش لەکاتێکدایە، پاش ئەوەی ئەمریکا
و ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی شوباتدا هێرشیان کردە سەر ئێران نرخی نەوت بە شێوەیەکی
بەرچاو بەرزبووەوە و ململانێکان بووەتە هۆی داخرانی ئەم ڕێڕەوە دەریاییە
ستراتیژییە گرنگە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

