شیلان عارف: سەردەمێکی عەجایەبە مردن بۆ جەلاد و میوانداری بۆ قوربانییە
کوردستان 06:38 PM - 2026-04-03
PUKMEDIA
شیلان عارف بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بریکاری وەزارەتی دادی هەرێم پەیامێکی رەخنەئامێز بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: سەردەمێکی عەجایەبە مردن بۆ جەلاد، میوانداری بۆ قوربانیان و فاتیحاش بۆ ئەو دادپەروەرییەی هەرگیز نەهاتە دی.
لەپەیامێکدا شیلان عارف بریکاری وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: هۆ، باوكە گیان تائێستاش من بەئاواتی ئەوەم بزانم گۆڕەکەت لەکوێیە؟ بەردەوام سۆراغی ئیسک و پروسكی موبارەكت دەکەم بزانم لە کوێیە؟
هەر لەنووسینەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، باوكە گیان ئەمڕۆ مردنێکی لەسەرخۆیە بۆ من وادەکات بە ناخی زەوی دابچمە خوارەوە ئەو حكومەتەی كە بە خوێنی هەزاران شەهیدی وەك تۆی بێ گۆڕ دروستبووە لە پایتەختەکەی پرسە بۆ بکەرانی قەتڵوعام کردنی کوردان دانراوە، پرسە بۆ ئەو کەسەی دەستی لە خوێنی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران و ئەشکەنجە و ئازاری زیندانیان و ماڵ سووتان و ئاوارەیی و دەربەدەری میللەتێک هەبووە .
راشیگەیاندووە: ونبوون و بێسەروشوینبوونی گۆڕی باوك ئازارێکی ئەبەدیە لەوەش بەئازارتر داڵدەدان و بەخاکسپاردن و دانانی پرسەیە! ئازاری هەتا هەتایە لەناخمدا چونکە ئەو بووە هۆی ملپەڕاندن و بێسەر وشوێنکردنی کەسوکارمان ئەمرۆش بەشانازیەوە پرسەی بۆ بگێرن، بەڕاستی سەردەمێکی عەجایەبە؛ مردن بۆ جەلاد، میوانداری بۆ قوربانی و فاتیحاش بۆ ئەو دادپەروەرییەی هەرگیز نەهاتە دی!
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

