جەنگ زیانی ملیۆنەها دۆلار لە داهاتی ئاسمانی عیراق دەدات
عیراق 03:08 PM - 2026-04-04
Flightradar24
ئاسمانی عیراق و وڵاتانی ناوچەکە
به‌هۆی به‌رده‌وامی
جه‌نگی ناوچه‌كه، عیراق جارێكی دیكه ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی تا هه‌فته‌یه‌كی دیكه
به‌رووی هه‌موو گه‌شتێكدا داخست، به‌مه‌ش رۆژانه زیاتر له 360 هه‌زار دۆلار،
ته‌نها له كرێی تێپه‌ڕبوونی فڕۆكه زیانی به‌رده‌كه‌وێت كه زیانه‌كه‌ی له ماوه‌ی
مانگێكه ده‌گاته نزیكه‌ی 11 ملیۆن دۆلار، به‌ڵام زیانه گشتییه‌كان له‌ماوه‌ی جه‌نگدا
به‌نزیكه‌ی 70 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
دوای نەوت، کەرتی گواستنەوە زەرەرمەندترینە
مه‌یسه‌م سافی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی
عیراق، رایگه‌یاندوه: به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه كه‌رتی گواستنه‌وه دوای نه‌وت زه‌ره‌رمه‌ندترین
كه‌رتی عیراقه، چونكه گه‌شته‌كان ته‌واو راگیراون و كرێی تێپه‌ڕبوونی فڕۆكه‌ش
به‌سه‌ر ئاسمانی عیراقدا بووه به‌سفر.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق له‌باره‌ی
زیانه‌كانه‌وه ئاشكرای كرد: گه‌شتی ئاسمانی به‌ته‌واوی راگیراوه، هاوكات كرێی تێپه‌ڕبوونی
فڕۆكه‌ش كه پێش جه‌نگ رۆژانه له نێوان 700 بۆ 850 فڕۆكه بوو، داهاته‌كه‌ی
بووه به سفر، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی داهاتی خزمه‌تگوزاری له فڕۆكه‌خانه‌كانیش
بووه به سفر، بۆیه عیراق له كه‌رتی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه.
زیانی 10 ملیۆن دۆلار بەهۆی تێپەڕنەبوونی فڕۆکە
په‌یوه‌ست به بڕی زیانه‌كانیش روانگه‌ی ئیكۆ عیراق،
ئاشكرای كردووه، عیراق رۆژانه نزیكه‌ی 360 هه‌زار دۆلار ته‌نها له‌كرێی تێپه‌ڕبوونی
فڕۆكه بهئاسمانهكهیدا زیانی به‌رده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش مانگانه نزیكه‌ی 10 ملیۆن
و 800 هەزار دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:
پێش هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، رۆژانه 700 بۆ 750 فڕۆكه به ئاسمانی عیراقدا تێده‌په‌ڕین،
هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كیش نزیكه‌ی 450 دۆلاری لێوه‌رده‌گیرا، به‌مه‌ش ته‌نها كرێی تێپه‌ڕبوون
نزیكه‌ی 360 هه‌زار دۆلار بوو.
کۆی زیانەکان 70 ملیۆن دۆلارە
هه‌روه‌ها به‌پێی
به‌دواداچوونه‌كانی PUKMEDIA ، په‌یوه‌ست به‌كۆی زیانه‌كانیش، واته كرێی تیپه‌ڕبوون و وه‌ستانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان
و خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌خانه‌كان، ئه‌وا عیراق رۆژانه نزیكه‌ی 2 ملیۆن و 250 هه‌زار
دۆلار زیانی به‌رده‌كه‌وێت، كه له‌ماوه‌ی جه‌نگدا به‌نزیكه‌ی 70 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
داخستنی ئاسمانی
عیراق، له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند پێوه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی گه‌شتیاران و فڕۆكه‌كانه،
بۆیه عیراق ناتوانێت له‌م دۆخه‌دا ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه، چونكه به وته‌ی
مه‌یسه‌م سافی، كۆمه‌ڵێك رێنمایی نێوده‌وڵه‌تی بۆ داخستنی ئاسمانی وڵات بوونی هه‌یه،
كه كۆمپانیاكانی دڵنیایی نێوده‌وڵه‌تی دیاریان كردووه.
تەواوی گەشتەکان راگیراون
په‌یوه‌ست به
ژماره‌ی گه‌شته‌كانیش پێش جه‌نگی ئێرانیش، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، ئاماری مانگی یه‌كی
ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكردووه، ژماره‌ی گه‌شته تێپهڕبووهكان بریتی
بووه له 21 هه‌زار و 358 فڕۆكه، هاوكات، گه‌شتی رۆیشتوو به ناوخۆیی و ده‌ره‌وه
4 هه‌زار و 260 گه‌شت بووه، هه‌روه‌ها گه‌شتی هاتووش بریتی بووه له 4 هه‌زار و
210 گه‌شت.
هێڵی ئاسمانی عیراق،
له ساڵی 1945وه دامه‌زراوه، فڕۆكه‌خانه‌كانی جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌ولێر
و كه‌ركوك و موسڵ و به‌غداد و به‌سره و
نه‌جه‌ف له‌گرنگترین فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ئێستادا هه‌وڵی
دروستكردنی دوو فڕۆكه‌خانه‌ی دیكه ده‌درێت، كه بریتین له فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ربه‌لا
و ئیبن فیرناس له دیاله.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

