بەئامانجگرتنی دەروازە سنوورییەکان مەبەستێکی گرنگی لەپشتەوەیە
عیراق 04:01 PM - 2026-04-04
رۆژنامەی سەباح
دەروازەیەکی سنووری عیراق
لێدانی دەروازەی شەلامچە لە بەسرا
لەگەڵ لایەنی ئێرانی،کە یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین دەروازە ستراتیژییەکانی عیراق و لێدانی دەروازەی مێهران لە
ئێران لەگەڵ لایەنی عیراقی (کە بەرامبەری دەروازەی زوڕباتییەیە لە واست ، دەروازەیەکی ستراتیژیی گرنگە، ئامانجێکی زیندوو و گەورەی ئەمریکایە بۆ گۆڕینی
ئاڕاستەی عیراق بەرەو لایەکی دیکە لە ڕووی ئابوریی و بازرگانییەوە.
عیراق زیاتر لە هەشت دەروازەی لەگەڵ ئێراندا هەیە، سێ دەروازەیان دەکەوێتە هەرێمی کوردستان و رەسمین، کە بریتین لە: باشماخ و پەروێزخان لە سلێمانی و حاجی
ئۆمەران لە هەولێر، لە کاتێکدا بەغدا دەروازەکانی شەیب و جێلات/ دەهلۆران،لە میسان
و مونزرییە لە دیالە بەڕێوەدەبات؛ ئەگەری هەیە ئەم دەروازانەش لە هەر ساتێکدا
بکرێنە ئامانج.
پەیوەست بە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران لە ساڵی 2025دا، ئەوا داهاتی دەروازەکان دەگاتە 12
ملیار دۆلار، ئەم ژمارەیە لە قەبارەی ئابوریی ئێراندا زۆر گەورەیە و
بە یەکێک لە بزوێنەرەکانی سەقامگیریی کۆمەڵایەتیی و ئابوری لە ئێران دادەنرێت، چونکە هەلی
کار دەڕەخسێنێت، کە پشت بە بەکاربردنی کاڵاکان لە لایەن عیراقەوە دەبەستێت.
لێدان لەم دەروازانە ، بە واتای لێدان لە ئابوریی ئێران و لێدانی دەروازەکان و
ژێرخانی پیشەسازی پترۆکیمیاوی و ئاسن و کشتوکاڵ لە ئێران دێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی
کێشەی کۆمەڵایەتی گەورە لە قۆناغی داهاتوودا، واتە ئەمریکا
پلان بۆ قۆناغی پاش شەڕ دادەنێت، کە پڕۆسەی گۆشەگیرکردنی ئێران و بڕینی پەیوەندییە
ئابوورییەکانیەتی لەگەڵ دەرەوە ، بۆ ئەوەی کۆمەڵگە هانبدات بجوڵێت و
ڕووبەڕووی ڕژێم ببێتەوە بەهۆی بێکارییەوە. هەموو ئەمانەش پێش ئەوەی دامەزراوە
گەورەکانی وزە لە ئێران بکرێنە ئامانج، ئەنجامدەدرێن.
جگە لە گۆشەگیرکردنی ئێران و گەمارۆدانی لە ڕێگەی پەکخستنی جوڵەی
بازرگانی لەگەڵ عیراق، ویلایەتەیەکگرتووەکان هەوڵدەدات عیراق بەرەو سوریا و ئوردن
و بژاردەکانی تر ئاراستە بکات، بەتایبەت دوای کردنەوەی دەروازەی (وەلید) لەگەڵ
سوریا، هەر بۆیە لە قۆناغی داهاتوودا ڕەنگە تێبینی ئەوە بکەین، کە
دەروازەکانی سوریا یان ئوردن، یان کاروانە بازرگانییەکانی ئەو ئاراستەیە لە لایەن
لایەنی جیاوازەوە بکرێنە ئامانج.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

