قوباد تاڵەبانی: هەوڵەكانمان بۆ پاراستنی كوردستان بووە
کوردستان 02:46 PM - 2026-04-05
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ هەردوو كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و ئیتاڵیا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، بەجیا لەگەڵ یان برێم، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و تۆماس سانسۆنی، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و لە هەردوو كۆبوونەوەكەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان.
لە هەردوو كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی یەكشەممە 5ی 4ی 2026، لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بەڕێوەچوون، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: سەرباری ئەوەی ئەم جەنگە كاریگەریی خراپی بۆ سەر هەموو ناوچەكە و بە تایبەتیش عیراق و كوردستان هەبووە، بەڵام هەموو هەوڵی سەركردایەتیی سیاسیی كورد بۆ ئەوە بووە هەرێمی كوردستان و عیراق پارێزراوبن و بە كەمترین زیان ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن.
جێگری سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەشدا: لەم دۆخەدا هەوڵی تەواویان داوە بۆ ئەوەی دامەزراوەكانی حكومەت بەكارایی و بەهێزی بمێننەوە و بەردەوام بن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی كوردستان.
هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی بە پێویستی زانی لەم دۆخە سەختەدا میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكانیش بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكاندا بكەن و رەچاوی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەر و ماڵی هاووڵاتییان بكەن و خۆیان بە دوور بگرن لە بڵاوكردنەوەی هەر چەشنە بابەتێك كە خەڵك تووشی ترس و دڵەڕاوكێ بكات.
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵیش، جێگری سەرۆكوەزیران رایگەیاند كار دەكەن بۆ ئەوەی گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەنێوان هەردوولادا هەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

