وەزارەتی پێشمەرگە: لەئەگەری بێدەنگی عیراق هەڵوێستی دیكەمان دەبێت
کوردستان 02:45 PM - 2026-04-06
PUKMEDIA
لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرش بۆسەر بارەگاكانی، جارێكی دیكە هاتەدەنگ و رایگەیاند: ئەم زنجیرە هێرشانە بەئاشكرا دەكرێنە سەر كوردستان و بارەگاكانمان، بەڵام حكومەتی فیدراڵ و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان هیچ هەڵوێستێكی جدیان نەبووە، گەر هێرشەكان و بێدەنگی عیراق بەردەوامبن ناچار دەبین هەڵوێستی دیكەمان دەبێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم، راگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشەكان بۆسەر بارەگایەكی هێزی پێشمەرگە بڵاوكردەوەو رایگەیاند: شەوی رابردوو 5 ی نیسانی 2026، جارێكی دیكە گرووپە تیرۆرستییە لەیاسا دەرچووەكان، لەڕێگەی چوار درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیان كردە سەر بارەگایەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەڕۆژانی رابردووشدا چەندین جار هێرشە تیرۆرستییەكان لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بۆ سەر بارەگاكانی پێشمەرگە بەردەوامبوون.
راشیگەیاند: ئەم زنجیرە هێرشانە، بە ئاشكراو بە بەرچاوی سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان و بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە و زیانی گیانی و ماددی زۆریان هەبووە.
وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەڕوو: تا ئێستا حكومەتی فیدراڵ، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دامەزراوە ئەمنییەكانی عیراق، هیچ هەڵوێستێكی جدیان نەبووە بۆرێگریكردن لەم هێرشە تیرۆریستی و تێكدەرانەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: پێشمەرگە بەشێكە لەسیستەمی ئەمنی و بەرگری، هەمیشە رۆڵی سەرەكی و كاریگەری هەبووە لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عیراق، دەبێ ئەو دەستدرێژیانە بەخێرایی بوەستێنرێت و تاوانكاران سزا بدرێن، ئێمە لەپێناو بەرژەوەندی هەموو خەڵكی عیراق و كوردستان و لەبەرچاوگرتنی ئەم دۆخە نالەبارە، دانمان بە خۆماندا گرتووە، بەڵام ئەگەر حكومەتی فیدراڵ هەر وا بێ هەڵوێست بێت ناچار دەبین هەڵوێستی دیكەمان دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

