لە یادی 47 ساڵەی شەهیدان عەلی هەژار و كاردۆ گەڵاڵی
کوردستان 10:31 AM - 2026-04-09
کوردستانى نوێ
شەهیدان عەلی هەژار و كاردۆ گەڵاڵی
هەردوو سەركردەی
دیاری یەکێتى و بزووتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان و شۆڕشی نوێ، هەردوو تێكۆشەری شۆڕشی
ئەیلول و پارێزەر و رۆشنبیری گەلەكەمان شەهیدان (عەلی هەژار و كاردۆ
گەڵاڵی) لە رۆژی 9ى4ى1979 لەلایەن ئەمن و
جەللادەكانی بەعسەوە لەناو هۆڵی دادگای هەولێر فڕێندران و تا ئێستاش بێ هەواڵ و بێ
سەروشوێنن.
شەهید عەلی هەژار
شەهید عەلی عەبدوڵڵا
عەلی ناسراو بەعەلی هەژار، ساڵی 1943 لە
گوندی (عەوێنە)ی پارێزگای هەولێر لە دایكبووە، ساڵی 1962 پەیمانگەی مامۆستانی هەولێری تەواو
كردووە و ساڵی 1976 كۆلێژی یاسای لە زانكۆی موستەنسریەی بەغداد تەواوكردووە، پاشان
لە دادگای هەولێر پارێزەرایەتی كردووە.
ئەندامی یەكێتی
نووسەران و رۆشنبیرانی كورد بووە، ئەندامی سەندیكای پارێزەران و یەكێتی مامۆستایان بووە، ئەندامی كۆمەڵەی هونەرە
جوانەكانی كورد و ئەندامی یەكێتی رۆژنامەنوسان بوو.
لە هەرەتی لاویەوە
پەیوەندی بە بزونتەوەی كوردایەتیەوە كردووە، لە ژیانی سیاسیدا بەلێوەشاوەیی خۆی چەندین
پلە و لێپرسراوێتی پێسپێردراوە، لەوانە: ماوەیەك لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول بەرپرسی
باڵای یەكێتی قوتابیان بووە، بەرپرسی یەكێتی جوتیارانی كورد، بەرپرسی لقی دوو، لقی
هیران و نازەنین، ئەندامی لیژنەی دانوستان، ئەندامی لیژنەی ناوەندی پارتی دیموكراتی
كوردستان بووە، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزوتنەوەی سۆسیالیستیش بووە.
پاش نسكۆی شۆڕشی كورد لە ساڵی 1975دا، یەك لەو كەسانە بووە،
كە باوەڕی تەواوی بە بەردەوامی شۆڕش و خەباتی سیاسی كورد هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەك لە
كادیر و خەباتگێڕانی ئەو كات كەوتنە جموجۆڵ و بڕیاریاندا بە درێژەدان بەشۆڕش وە ئەركی
بەرەنگاری بگرنە ئەستۆ و درێژە بەخەبات بدەن.
دواتریش دلێرانە
رووبەڕووی دووژمنانی بەعس دەبووەوە و لەنێو شاری هەولێردا دەیان چالاكی رێكخراوەیی
ئەنجام داوە.
شەهید كاردۆ گەڵاڵی
شەهید كاردۆ عەبدولقەهار
مستەفا ناسراو بە كاردۆ گەڵاڵی، ساڵی 1951
لە گوندی (كەردز)ی شارۆچكەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایكبووە، قۆناغی سەرەتایی
لە گوندەكەی خۆی و ناوەندی و ئامادەیشی لە هەولێر تەواوكردووە.
پاشان چوەتە كۆلێژی
یاسا لە زانكۆی بەغداد، ساڵی 1974 كە وتووێژی نێوان سەركردایەتی شۆڕشی ئەیلول و رژێمی
بەعس بەبنەبەست گەیشت، وازی لە خوێندن هێنا و روویكردە شاخ، لە نسكۆی شۆڕشیش ساڵی 1975
گەڕایەوە شار و چووەوە هەمان كۆلێژ و درێژەی بەخوێندندا و لە ساڵی 1978دا سەركەوتوانە یاسای تەواوكرد و وەك
پارێزەرێك نوسینگەی لە شاری هەولێر كردەوە.
لەگەڵ پۆلێک لە
تێكۆشەرانی رێگای كوردایەتی لەنێو بزووتنەوەی سۆسیالیستی كوردستان خۆیان رێكخستەوە
و جاڕی شۆڕشیان دایەوە، چالاكانە كەوتە گەڕ لە پێناوی هەڵساندنەوەی دوای نسكۆ، بۆیە
دلێرانە كەوتە جموجۆڵی سیاسی و رێكخستن و رۆڵێكی دیاریشی بینی لە دامەزراندنی
بزوتنەوەی سۆسیالیستی كوردستاندا، هەروەها رۆڵی كاریگەرانەی هەبووە لە لەناو توێژی
خوێندكاراندا.
هاوڕێی نزیك و
هاوخەبات و هاوپیشە و دڵسۆز و متمانەپێكراوی یەكتری بوون لەگەڵ شەهید عەلی هەژاردا.
رۆژی 9ى4ى1979 لەناو
هۆڵی دادگادا لەلایەن هێزێكی زۆری ئەمنی هەولێرەوە فڕێندران.
لەبەر ئەوەی شوێنبزر
و چارەنووس نادیارن، رۆژی دەستگیركردنەكەیان بە رۆژی شەهیدبوونیان دیاریكراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

