ڕفعەت عەبدوڵا بۆ نزار ئامێدى: پشتیوانتانین بۆ ئەم قۆناغە چارەنوسازە
کوردستان 07:50 PM - 2026-04-11
نوسینگەى راگەیاندنى ڕفعەت عەبدوڵا
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕفعەت عەبدوڵا جێگری
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا دواى پیرۆزبایى کردن لە نزار ئامێدى
سەرۆک کۆمارى عیراق، رایدەگەیەنێت: وەک (ی.ن.ک) هاوکار و پشتیوانتانین بۆ
ئەم قۆناغە چارەنوسازە و هیوادارین پەرۆشانە و بەرپرسیارانە، ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕن
لە پاراستنی دەستور و سەقامگیری وڵات و جێبەجێکردنی یاسا و زاڵبون بەسەر گرفت و
ئاستەنگەکاندا.
دەقى پەیامەکە:
بەڕێز: هەڤاڵ
نزار ئامێدی... جەنابی سەرۆککۆماری عیراقی فیدراڵ
بەبۆنەی متمانە
پێدانی ئەندامانی پەڕلەمان و هەڵبژاردنتان وەک سەرۆککۆماری عیراقی فیدراڵ، گەرمترین
پیرۆزباییتان لێدەکەم و ئومێدی سەرکەوتنتان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ دەخوازم و لەڕێگەی
ئێوەشەوە پیرۆزبایی لەتێکڕای هاونیشتمانیانی عیراق دەکەم.
هیوادارم لەم ئەرکە
دیموکراسی و گرنگەدا پارێزەری بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلانی عیراق بن و بەپابەندییەتی
بەدەستورەوە خزمەتی خواستی سەرجەم پێکهاتەکانی عیراق بکەن.
وەک (ی.ن.ک)
هاوکارو پشتیوانتانین بۆ ئەم قۆناغە چارەنوسازەو هیوادارین پەرۆشانەو بەرپرسیارانە،
ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕن لەپاراستنی دەستورو سەقامگیری وڵات و جێبەجێکردنی یاساو زاڵبون
بەسەر گرفت و ئاستەنگەکاندا.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

