دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازار دەستیپێكرد
کوردستان 09:14 AM - 2026-04-12
PUKMEDIA
دراوى عیراقى
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 12ی 4ی 2026 دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری دەستپێكرد و بەپێی خشتەكەش، رۆژی سێ
شەممە (14 ی 4ى 2026) كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.
هەر بەپێی خشتەكەی وەزارەتی
دارایی هەرێم، ئەمڕۆ خانەنشینى شارستانى و پێشمەرگە، زیندانە
سیاسییەکان، بەرکەوتوانى کیمیاباران، کەسوکارى شەهیدان و ئەنفال کراوان، خوێندنى
باڵاوتوێژینەوەى زانستى، پەروەردە، تەندروستى مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لە كاتێكدایە، وەزارەتی
دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رۆژى پێنج شەممە (9 ی نیسانی 2026) رایگەیاند:
بڕی ( 957،122،000،000 ) نۆ سەد و پەنجا و حەوت ملیار و سەد و بیست و دوو ملیۆن
دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی
ئازار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی
هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.
لە راگەیەندراوێکی دیکەشدا
ئاماژەی بەوەداوە: هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی
مانگی ئازار وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی (21،407،595،375 ) بیست و یەک
ملیار و چوار سەد و حەوت ملیۆن و پێنج سەد و نەوەد و پێنج هەزار و 375 دیناری لە تەمویلی
مووچەی مانگی ئازار نەناردووە، کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی رابردووی
خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

