یادی 32 ساڵەی كۆچی دوایی رەسوڵ مامەندی سەركردە
کوردستان 11:43 AM - 2026-04-12
PUKMEDIA
سەرۆک مام جەلال و رەسوڵ مامەند
مێژووی خەباتی چەكداری بە شانازییەوە ناوی رەسوڵ مامەندی تۆماركردووە،
هەركات باس لە گرنگترین قۆناغەكانی شۆڕشی كورد بكرێت كە شۆڕشی نوێیە، ئەوا ئەستەمە
بتوانرێت باسێكی تەواوبێت بەبێ ئاماژەدان بە ناو و رۆڵ و پێگە و كاریگەرییەكانی
ئەو سەركردەیە.
كاك رەسوڵ 50 ساڵ ژیا، زۆرینەی ئەو تەمەنەشی لە خەباتی كوردایەتیدا
بەسەربرد، بەسەربردنێك بۆ خۆی دژوار و بە زەحمەت، بەڵام پێویست بۆ میللەت و خاكی
كوردستان.
هەمیشە ناوێكی دیار و قەڵایەكی بەهێزی پێشمەرگایەتی بوو، هەروا
سەركردەیەكی سیاسیی هۆشیار و خاوەن دنیابینی و روانینی تایبەتی خۆی بوو.
بەڵام بەداخەوە، ئەم سەركردەیە لە دوای راپەڕین و قۆناغی رزگاری،
هێندە نەژیا تا ئاهێك بە دەروونیدا بێتەوە و لە 12/4/1994 لە لەندەن كۆچی دوایی
كرد.
مێژووی پرشنگدار
رەسوڵ مامەندی سەركردە، ساڵی 1944 لە ناوچەی مەرگە لەدایكبووە،
قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی یەك لە دوای یەك لە بنگرد
و قەڵادزێ و سلێمانی تەواوكردووە.
ساڵی 1961 لە كۆلێژی ماف-ی زانكۆی بەغداد وەرگیراوە، بەڵام لە ساڵی 1964دا
كاتێک خوێندكاری قۆناغی سێ بوو، بەهۆی هەلومەرجی سیاسییەوە وازی لە خوێندن هێناوە
و لە تەمەنی لاوێتییەوە تێكەڵاوی كاروانی خەباتی كوردایەتی بوو.
رەسوڵ مامەندی تێکۆشەر هێشتا لە سەرەتای بەهاری تەمەنیدا بوو، كە
ئەندامێكی چالاكی یەكێتیی قوتابیانی كوردستان بووە و بەهۆی چالاكییەكانییەوە لە
ساڵی 1968 كراوە بە لێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی پ.د.ك، بەردەوام بووە لە خەبات لە
ریزەكانی پارتی و شۆڕشی ئەیلول تا ساڵی 1975، دوای نسكۆی شۆڕش لەگەڵ هاوڕێكانیدا
بزووتنەوەی سۆشیالیستی كوردستان-یان دامەزراندووە، كە باڵێكی دیاری یەكێتی و شۆڕشی
نوێ بوو، بە یەكێك لە كەسایەتییە دیارەكانی دەستەی دامەزرێنەری ئەو بزووتنەوەیە
دەژمێردرێت.
لە قۆناغی سەختی شۆڕشی نوێدا لە چەندین داستان و نەبەردیدا بەشدار و
سەركردایەتی كردووە و رۆڵی قارەمانانەی بینیوە لە بەگژداچوونەوەی رژێمی ئەوسای
عیراق، هەر لە سەردەمی خەباتی شاخ و پاشان لە دوای راپەڕین ماوەیەكی زۆر سكرتێری
حزبی سۆشیالیستی كوردستان بوو، ئەو ماوەیەی كە ئەو كەسی یەكەمی حزبەكەی بووە،
سۆشیالیست حزبێكی كاریگەری سەر گۆڕەپانی خەباتی پێشمەرگایەتی بوو.
ساڵی 1993 پاش بانگەوازی هەڤاڵ مام جەلال بۆ یەكگرتنەوەی چەپ و
سۆشیالیستەكان لەناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، رەسوڵ مامەند و حزبەكەی یەكەم
لایەن بوو كە بەخۆی و هەڤاڵەكانییەوە گەڕایەوە ناو ریزەكانی ی.ن.ك و بوو بە
كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك، هەروەها لە رۆژی 18/2/1993دا كرا بە ئەندامی دەستەی
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان.
بەداخەوە دوای ساڵانێكی زۆر لە خەبات و تێكۆشان لەپێناو ئازادی و
رزگاریی گەلی كوردستاندا، هێندە لە دوای ئازادبوونی كوردستان نەژیا، رۆژی
12/4/1994 بە نەخۆشی لە لەندەن كۆچی دوایی كرد و دواتر تەرمەكەی گەیەندرایەوە زێدی
خۆی و لە گوندی بەردەشان بەخاكسپێردرا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

