داهاتی نەوتی عیراق زیاتر لە 70% کەمی کردووە
کوردستان 10:40 AM - 2026-04-13
ئاژانسەکان
کێڵگە نەوتییەکان
وەزارەتی نەوتی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە 13-4-2026، کۆی هەناردەی نەوت و داهاتی بەدەستهاتووی بۆ مانگی ئازار راگەیاند، کە بەراورد بە مانگی شوبات دابەزینێکی گەورەی تۆمارکردووە، بەشێوەیەک کەدەگاتە زیاتر لە 70% ی داهاتی مانگەکانی پێشووی.
بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق سۆمۆ، کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتوە، بڕی هەناردەی نەوتی خاو هەژدە ملیۆن و 604 هەزار و 951 بەرمیل بووە، کە داهاتەکەی گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیار و 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار.
هەر بەپێی ئامارەکە کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی ئازار لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق 14 ملیۆن و 561 هەزار و 534 بەرمیل بووە، لە کاتێکدا بڕی هەناردەکراوی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە یەک ملیۆن و 271 هەزار و 200 بەرمیل بووە، هەروەها بڕی هەناردەکراوی نەوتی کەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە دوو ملیۆن و 772 هەزار و 217 بەرمیل بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە عیراق لە مانگی شوبات 99 ملیۆن و 872 هەزار و 220 بەرمیل نەوتی هەناردە کردبوو، کە داهاتەکەی زیاتر لە 6 ملیار و 814 ملیۆن و 585 هەزار دۆلار بوو.
لە کاتی بەراوردکردندا دەردەکەوێت کە هەناردەی نەوتی عیراق لە مانگی ئازاردا بە زیاتر لە 81 ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە، بەمەش داهاتی نەوت بە نزیکەی 5 ملیار دۆلار دابەزیوە، ئەوەش بەهۆی جەنگ و ئەو گرژییانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوەی بینیوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

