د.ههڤاڵ ئهبوبهكر: پهیوهندی سلێمانی و كهركوك كلتورێكی مێژووییه
کوردستان 01:33 PM - 2026-04-13
راگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
ئەمڕۆ 13ی4ی2026 ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، سەردانی دیوانی
پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و جێگرانی
پارێزگارەوە پێشوازیی لێکرا.
دواتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا د.ههڤاڵ ئهبوبهكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ بەشانازییەوە لەدیوانی
پارێزگای سلێمانی پێشوازیمان لە رێبوار تەها پارێزگاری شاری کەرکوکی زێڕینی دێرینی
خۆشەویست کرد، ئەو شارەی هەموو جیهان چاوی لەسەریەتی، بەڵام ئێمە دڵ و رۆح و گیانمان
لەگەڵیەتی، سلێمانی و کەرکوک بەدرێژایی مێژووی کۆن و نوێ دووانەیەکی لێکدانەبڕاو
بوون، سوپاسیان دەکەین کە لەسەردەمی حکومڕانی خۆجێی کاک رێبوار و تیمەکەیدا زۆر زۆر
هاوکار و پشتیوانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی بوون لەهەموو بارودۆخێکدا.
راشیگەیاند: بەدرێژایی
مێژوو کەرکوک و سلێمانی پەیوەندییەکی باشیان هەبووە و پارێزگا-ری شارەکەش هەمیشە
سەرقاڵی دروستکردنی پردە لەنێوان خۆیان و شارەکانی دیکەدا بەتایبەت شاری سلێمانی،
ئەمڕۆش ئەو بەڵێنەمان دووپاتکردەوە کە وەک هەمیشە کەرکوک و سلێمانی دەکەینە
نمونەیەک شانازی پێوە بکرێت و کاری هاوبەشیشمان پێکەوە دەبێت.
رێبوار کەریم: هەرگیز پاڵپشتییەکانی سلێمانیمان لەبیرناچێت
هاوکات رێبوار تەها
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند: ئەمڕۆ دڵخۆشین بە سەردانیکردنمان بۆ شاری سلێمانی و
کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی، ئەوە راستییە کە کەرکوک و شاری سلێمانی
هەمیشە ئاگایان لەیەکتر بووە و ئاگامان لە خەڵکی هەولێریش بووە و هەولێرییەکان
تاجی سەرن، لەئێستادا قۆناغێکی باشـمان بڕی و لەماوەی ساڵێک و 6 مانگی رابردوو
رووبەڕوی ململانێی زۆربووینەوە، ئەمڕۆ هاتووین سوپاسی د.هەڤاڵ و خوشک و براکانمان
بکەین لە دیوانی پارێزگاری سلێمانی کە هەمیشە ئاگایان لێمان بووە و رۆڵێکی باشیان
لەسەرکەوتنەکانمان هەبووە.
راشیگەیاند:
بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ ئێمە لەکەرکوک هەستی هاووڵاتی بوونمان بۆ کەرکوکییەکان
دروستکردووە و پێکەوە ژیانێک لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک دروستبووە، کە پێشتر نەبووە
و کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک متمانەیان بە حکومەتی خۆجێی شارەکە هەیە و شاری سلێمانیش
هەمیشە دەرگای بۆ ئێمە کراوە بووە و لەبیرمان ناچێت کە چەند هاوکارمان بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

