مەکتەبی سیاسی یەکێتی: خەباتی بێوچانمان بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی کەیسی ئەنفالە
کوردستان 09:30 AM - 2026-04-14
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان، لە 38 هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و
رایگەیاند: یەکێتی لە رێی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و فیدراڵەوە خاوەندارێتی هەمیشەیی
لە ماف و شایستەکانی قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوەی و خزمەتکردنی کەسوکاری ئەنفالکراوان
و خەڵکە خۆراگرەکەمان دەکاتەوە و دووپاتیشی دەکاتەوە: خەباتی بێوچانیشمان بۆ
بە نێودەوڵەتیکردنی کەیسەکە وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی چڕ تر دەکەینەوە
.
دەقی پەیامەکەی
مەکتەبی سیاسیی:
ئەنفال
زامێکی قووڵە لە جەستەی نەتەوە و نیشتمان خەمێکی هەمیشەیی
کوردستانی و ئینسانییە.
ئەمساڵ کە سی و
هەشت ساڵ بەسەر ئەو تاوانە کۆمەڵکوژیەدا تێدەپەرێت کە بە هەشت قۆناغی پڕ ناسۆر دژی
گەلەکەمان بەرپا کرا و هەزاران هەزار ژن و پیاو و منداڵی کورد کرانە قوربانی سیاسەتی
رژێمی دڕندەی بەعس، تەئکید لەسەر بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکان دەکەینەوە کە
ئەنفالی بە تاوانی جەنگ و دژە مرۆیی ناساندووە و خەباتی بێوچانیشمان بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی
کەیسەکە وەک جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی چڕ تر دەکەینەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە رێی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم و فیدراڵەوە خاوەندارێتی هەمیشەیی لە
ماف و شایستەکانی قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوەی و خزمەتکردنی کەسوکاری ئەنفالکراوان
و خەڵکە خۆراگرەکەمان دەکاتەوە و بێ درێغ هەوڵیان بۆ دەدات .
لەیادی ئەو کارەساتەدا سەری رێز بۆ گیانی
پاکی شەهیدانمان دادەنوێنین.
درود بۆ خۆڕاگریی
كەسوكاری بێسەرو شوێنبوانی ئەنفال.
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

