نرخى نەوت دادەبەزێت
جیهان 10:13 AM - 2026-04-15
PUKMEDIA
نرخى نەوت
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە
ئاسیادا دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی، دابەزینى نرخەکان دوای ئەوە دێت کە
هیوایەک بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆکانی ئاشتی و راگرتنی شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران
دروست بووە، کە پێشبینی دەکرێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی گواستنەوەی وزە
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە
94 دۆلار و 40 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس بە رێژەی
0.6% دابەزی و گەیشتە 87 دۆلار و 86 سەنت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە،
کە ئەگەری هەیە لە دوو رۆژی داهاتوودا خولێکی نوێی گفتوگۆکان لە ئیسلام ئابادی
پایتەختی پاکستان بەڕێوەبچێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە مەترسیی پەککەوتنی هاتوچۆی
نەوتی لە گەرووی هورمز دروست کردووە.
سەرەڕای گەمارۆکان، ئاگربەستە
کاتییەکەی نێوان واشنتۆن و تاران تا ئێستا بەردەوامە، لەلایەکی تریشەوە، دانوستانی ڕاستەوخۆی
ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتۆن وەک نیشانەیەکی ئەرێنی بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە
دەبینرێت.
ئابووریناسانی بانکی ANZ ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە مانگی ئازاردا بەهۆی شەڕەوە رۆژانە
نزیکەی 10 ملیۆن
بەرمیل نەوت لە بازاڕەکاندا کەمبووەتەوە، ئەوان پێیان
وایە بەردەوامى شەڕ بۆ ماوەیەکی درێژ، بەسە بۆ ئەوەی نرخی نەوت لە ئاستە
بەرزەکاندا بمێنێتەوە، چونکە گەرووی هورمز کە 20%ی پێداویستی جیهان دابین دەکات،
ئێستا لەژێر کاریگەریی ململانێکاندا پەکیکەوتووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

