رێکخراوی پەیامنێران: نیگەرانین لەڕفاندنی پەیامنێری کەناڵ 8 لەهەولێر
کوردستان 11:25 AM - 2026-04-16
كەناڵ8
ئەیوب وەرتی پەیامنێری كەناڵ8
پەیامنێرێكی كەناڵ8 و تیمەكەی لەهەولێر رفێندران، كەناڵ8یش رایدەگەیەنێت: ئەندامانی تیمەكە لەكاتی ئەنجامدانی كاری پیشەیی خۆیاندا بوون و لەلایەن هێزێكی ئەمنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە رفێندراون، هاوكات رێكخراوی پەیامنێرانیش لەڕاگەیەندراوێكدا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت و داوای ئازادكردنی خێرای تیمەكە دەكات.
ئەمڕۆ 16ی 4ی 2026، ئەیوب وەرتی پەیامنێری كەناڵ8 و تیمەكەی لەهەولێر رفێندران، كەناڵ8 یش لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات: تیمەكەیان لەكاتی كاركردن لەسەر پاڵاوگەكان و ژینگەی هەولێر، لەلایەن هێزێكی ئەمنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە رفێندراون.
لەوچوارچێوەیەشدا، رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، كە یەكێكە لەو رێكخراوانەی داكۆكی لەمافی رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان دەكات، نیگەرانییەكی قوڵی لەبارەی رووداوەكەوە دەربڕی و رایگەیاند: نیگەرانین لەدەستگیركردنی تیمی كەناڵ8 لەلایەن هێزی لیوای نەوت و گاز لەسنووری پارێزگای هەولێر، كە لەكاتی ئەنجامدانی ئەركی پیشەیی خۆیاندا بوون بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێكی میدیایی لەسەر ژینگەی كوردستان.
راشیگەیاندووە: ئێمە لەڕێكخراوی پەیامنێران باوەڕمان وایە كە ئەم رووداوە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێكی ورد و شەفاف هەیە، بەتایبەتی لەڕووی پاراستنی ئازادیی راگەیاندن و رێزگرتن لەمافە بنەڕەتییەكانی رۆژنامەوانان، كە بەشێكی گرنگن لەسیستەمی دیموكراسی و حوكمرانیی باش.
هاوكات رێكخراوی پەیامنێران جەخت دەكات لەسەر پێویستی رێزگرتن لەكاری پیشەیی رۆژنامەوانان و رێگەدان بەیان بۆ ئەنجامدانی ئەركەكانیان بە بێ ترس و سەركوت، هاوكات داوای ئازادكردنی خێرای ئەندامانی تیمەكە دەكەین بە شێوەیەك كە هاوتا بێت لەگەڵ یاسا و پێوانە نێودەوڵەتیەكان.
رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: ئێمە بانگەشە دەكەین بۆ هەموو دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان كە پەیوەندیدانی باشتر لەگەڵ میدیا پەرەپێبدەن و هەوڵ بدەن بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ كاری رۆژنامەوانی، بە جۆرێك كە هاوتا بێت لەگەڵ بەڵێننامەو پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە پێوانە و رێككەوتننامە نێودەوڵەتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

