وردەكاری ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان
جیهان 01:59 PM - 2026-04-17
ئاژانسەكان
هێرش بۆسەر لوبنان
ئاگربەستی 10 رۆژی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان چووە بواری جێبەجێكردنەوەو بنیامین ناتانیاهۆش رایدەگەیەنێت: ئەمە دەرفەتێكە بۆ رێككەوتن و ئاشتی، بەڵام چەككردنی حیزبوڵڵا مەرجی بنەڕەتیمانە بۆ هەر ئاشتیی هەمیشەیی.
ئەمڕۆ هەینی 17ی 4ی 2026، ئاگربەستی 10 رۆژی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان چووە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەم ئاگربەستە دەرفەتێكە بۆ رێككەوتنێكی ئاشتی، بەڵام ئیسرائیل ناوچەیەكی ئەمنی بە قووڵایی 10 كیلۆمەتر لە ناو خاكی باشووری لوبناندا دەهێڵێتەوەو چەككردنی حیزبوڵڵاش مەرجی بنەڕەتی ئیسرائیلە بۆ ئاشتیی هەمیشەیی.
بەپێی مەرجەكانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، ئەگەری درێژكردنەوەی ئاگربەستەكە دیاریكراوە، واتا پێویستە پێشكەوتن لەدانوستانەكاندا بەدەست بهێنرێت و لوبنان توانای خۆی بۆ دووپاتكردنەوەی سەروەری خۆی نیشان بدات.
هەروەها لەڕێككەوتنەكەدا هاتووە كە ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە هەموو رێوشوێنێكی پێویست بگرێتەبەر بۆ بەرگریكردن لەخۆی لە ئەگەری هەر هێرشێكدا، لەبەرامبەر پابەندبوون بە ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی هێرشبەرانە لەناو خاكی لوبنان لەڕێگەی وشكانی، ئاسمانی، یان دەریاوە.
هەر بەگوێرەی رێككەوتنەكە، حكومەتی لوبنان پابەند دەبێت بە گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ئەوەی حزبوڵڵا و سەرجەم گروپە چەكدارەكان نەتوانن هیچ هێرشێك لەدژی ئیسرائیل ئەنجام بدەن.
هاوكات لەڕێككەوتنەكەدا دووپات كراوەتەوە كە هێزە چەكدارەكانی لوبنان تەنیا بەرپرسیارن لە سەروەری و بەرگری لوبنان.
لە كۆتایی رێككەوتنەكەشدا هاتووە كەپێویستە ئیسرائیل و لوبنان پابەندبن بە هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان، لەوانەش دیاریكردنی سنووری وشكانی خۆیان.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، دوای پەیوەندییەكانی لەگەڵ جۆزێف عەون، سەرۆكی لوبنان و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، رێككەوتنەكەی راگەیاند، لێپرشراوێكی كۆشكی سپیش بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە: لوبنان لە میانی دیدارەكەی لەگەڵ ئیسرائیل پشتڕاستی كردووەتەوە كە حزبوڵڵا كێشەیەكی هاوبەشە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

