ئێران كردنەوەی گەروی هورمزی راگەیاندو ترەمپ-یش سوپاسی دەكات
جیهان 04:35 PM - 2026-04-17
PUKMEDIA
گەروی هورمز
وەزیری دەرەوەی ئێران كردنەوەی گەروی هورمزی بەتەواوی بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكاندا راگەیاندو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاش سوپاسی ئێران دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی 17ی 4ی 2026، رایگەیاند: گەروی هورمز بەتەواوی بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكاندا كراوەیە بەدرێژایی ماوەی ئاگربەست.
عیراقچی راشیگەیاندووە: تێپەڕین بە گەرووی هورمزدا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئێران دەبێت و تا كۆتایی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسراشیل بەردەوام دەبێت.
هاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەپۆستێكیدا لەتروس سۆشیاڵ پێشوازی لەكردنەوەی گەروی هورمز كردو سوپاسی ئێرانی كرد، راشیگەیاند: ئێران هەر ئێستا رایگەیاند كە گەرووی هورمز بەتەواوی كراوەیەو بۆ تێپەڕبوونی سەرجەم كەشتییەكان ئامادەیە، سوپاس.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ ئاگربەستی 10 رۆژی لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان چووە بواری جێبەجێكردنەوەو بنیامین ناتانیاهۆش رایگەیاند: ئەمە دەرفەتێكە بۆ رێككەوتن و ئاشتی، بەڵام چەككردنی حیزبوڵڵا مەرجی بنەڕەتیمانە بۆ هەر ئاشتیی هەمیشەیی.
PUKMEDIA
هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هوورمز دوای کردنەوەی لەلایەن ئێرانەوە:
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

