كردنەوەی گەروی هورمز نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 08:04 PM - 2026-04-17
ميدياكان
دابەزینی نرخی نەوت
لەدوای كردنەوەی گەروی هورمز نرخی بەرمیلێك نەوت نزیكەی 15 دۆلار دابەزی، بەشێوەیەك لەكاتی داخستنی گەرووەكەدا نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 102 دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت بۆ 88 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ هەینی 17ی 4ی 2026، عەباس عیراقی، وەزیری دەرەوەی ئێران كردنەوەی گەروی هورمزی راگەیاند و دەستبەجێ نرخی نەوت بە رێژەی 15% دابەزی، بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا بۆ 88 دۆلار دابەزی.
ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران و داخستنی تەواوەتی گەروی هورمز بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكاندا، نرخی نەوت ناسەقامگیری بەخۆیەوە بینی و رووی لەهەڵكشان كرد، بەشێوەیەك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو لەبازاڕەكانی جیهاندا بۆ 102 دۆلار بەرز بووەوە.
هاوكات لەچەند رۆژی رابردوودا، شارەزایانی بواری ئابوری و نەوت، پێشبینی نزمبوونەوەی نرخی نەوتیان كردو هۆكارەكەشیان بۆ راگەیاندنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی و وەستانی جەنگ لەنێوان ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیل گەڕاندەوە.
جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، رایگەیاند: گەروی هورمز بەدرێژایی ماوەی ئاگربەست، بەتەواوی بەڕووی كەشتییە بازرگانییەكاندا كراوەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

