وەزارەتى تەندروستى: بۆ رووداوەکەى غەزەل رێکاری یاسایی تووند دەگرینەبەر
کوردستان 08:56 PM - 2026-04-18
PUKMEDIA
لۆگۆى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان
وەزارەتى تەندروستیى هەرێمى
کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى شەهیدبوونی غەزەل مەولان، بڵاوکردەوە و رایگەیاند:
لیژنەى لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە و لێپێچنەوە لە سەرپێچیکاران دەکرێت.
لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى تەندروستیى
هەرێمى کوردستاندا هاتووە، لەبارەی رەوانەکردنی بریندار (غەزەل مەولان) لە
نەخۆشخانەی (شۆڕش)ی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەوە بۆ نەخۆشخانەی (بەخشین)ی کەرتی
تایبەت و ئەنجام نەدانی رێککاری پزیشکی و وەرنەگرتنی لە نەخۆشخانە و دواتر گیان
لەدەستدانی، بڕیاریانداوە لێکۆڵینەوە بکەن.
ئاماژەى بە ئەوەشداوە: پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە 4ی ساڵی 2020 و
پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە 16ی ساڵی 2022، لەگەڵ تەندروستیی سلێمانی و داواکاری
گشتی لە پەیوەندیدا بوون و راسپێردراون بۆ لێکۆڵینەوە و بەسزا گەیاندنی
سەرپێچیکاران.
ئەوەش خراوەتەڕوو: بەدڵنیاییەوە ئەو رووداوە
جێگای قبوڵکردن نییە و رێکاری پێویست دەگرنەبەر و جەختدەکاتەوە، دامودەزگاکانی
تەندروستی هەمیشە پێویستە بە ئەرکی مرۆڤانەی پاراستنی گیانی هەرکەسێک هەڵبستن و
نابێت بکەونە ژێر هیچ گوشار و نیازێکی سیاسی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

