بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی دەرمانی پێوست بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابیندەكرێت
کوردستان 10:08 PM - 2026-04-19
PUKMEDIA
فراكسیۆنی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق
لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتی، وەزیری تەندروستی عیراق، رەزامەندی لەسەر دابینكردنی دوو جۆر دەرمانی گرانبەها بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەربڕی، هاوكات رەزامەندی لەسەر بەنیشتمانیی كردنی چەند سەنتەرێكی گورچیلەی دەستكردیش دا.
دكتۆر رێكەوت حەمەڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەردەوامین لەگەیاندن و جێبەجێكردن داواكارییەكانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەرەكانی گورچیلە لەهەڵەبجە و چەمچەماڵ و سەیدسادق و نەخۆشخانەی شار.
راشیگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ 19ی 4ی 2026، دكتۆر ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عیراق، رەزامەندی لەسەر دابینكردنی بڕێكی زۆر لەدوو دەرمانی پێوست و گرانبەها بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەربڕی، كە لەئێستادا لەنەخۆشخانەكەدا نەماوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وەزیری تەندروستی عیراق، رەزامەندی لەسەر بەنیشتمانیی كردنی چەند سەنتەرێكی گورچیلەی دەستكرد داوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 17ی 4ی 2026، لەسەر داوای سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی، وەزیری تەندروستی عیراق بڕیاریدا بە دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ 300 تووشبووی نەخۆشی (هیمۆفیلیا) روونبوونەوەی خوێن بۆ نەخۆشخانەی هیوا، هاوكات رۆژی 9ی 4ی 2026، فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رەزامەندی وەزارەتی تەندروستی عیراقی وەرگرت لەسەر دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی 100 قەرەوێڵەیی لەخانەقین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

