بەهەوڵی پەرلەمانتارانی یەکێتی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابیندەکرێت
کوردستان 05:36 PM - 2026-04-21
PUKMEDIA
پەرلەمانتارانی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی
ئەمڕۆ ژمارەیەک پەرلەمانتاری یەکێتی لەگەڵ نوێنەرانی نەخۆشخانەی هیوا بەمەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی کەمی دەرمان و کەمکردنەوەی ئازارەکانی نەخۆشان لە نەخۆشخانەی هیوا سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کرد، کەتێیدا وەزیری تەندروستی عیراق ئامادەیبوو.
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی رایگەیاند: بە مەبەستی تێپەڕاندنی قەیرانی کەمی دەرمان و کەمکردنەوەی ئازارەکانی نەخۆشان لە نەخۆشخانەی هیوا، لەگەڵ براکۆ شێرکۆ فاتیح شوانی پەرلەمانتاری عیراق، بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی عیراق، نوێنەرانی نەخۆشخانەی هیوا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش و یەکلاکەرەوەمان لە وەزارەتی تەندروستی ئەنجامدا.
وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا، بە ڕاشکاوی تیشکمان خستە سەر ئەو ئاستەنگ و رۆتینە بێزارکەرانەی دەبنە هۆی دواکەوتنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەکە، خۆشبەختانە و پاش پێداگرییەکی زۆر، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی رۆتین و کارئاسانی تەواو بۆ ئەوەی دەرمان بە خێراترین کات بگاتە دەستی نەخۆش، هاوکات زیادکردنی دەرمان و دابینکردنی چەندین جۆری دەرمانی پێویست و گرنگ بۆ نەخۆشخانەی هیوا، پلانی داهاتووش ئامادەکارییەکان دەستیپێکرد بۆ زیادکردنی بەشە دەرمانی نەخۆشخانەکە بۆ ساڵی 2027.
ئەوەشی وت: ئەم دەستکەوتە دەرەنجامی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی پێشوومان بوو لەگەڵ وەزیری تەندروستی، تا بگەینە لێکتێگەیشتنێکی راستەوخۆ لە نێوان وەزارەت و نەخۆشخانەکە، بۆ ئەوەی هەمیشە لە خزمەتی خەڵک و کەرتی تەندروستیدا دەبین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

