پارێزگاری كهركوك: وهك رێبوار تهها خزمهتی ههموو پێكهاتهكان دهكهین
کوردستان 06:14 PM - 2026-04-21
راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک
محەمەد سەمعان، پاریزگاری کەرکوک
پارێزگاری کەرکوک باس لە کارەکانی رێبوار تەها دەکات و دەڵێت: بەردەوام
دەبین لەسەر رێڕەوی کارکردنی پارێزگاری
پێشووی کەرکوک، کە توانی پێکەوە ژیان و ئارامی لەکەرکوک زیندوو بکاتەوە.
محەمەد سەمعان پارێزگاری کەرکوک پاش دەستبەکاربونی لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: درێژە پێدەری کارەکانی رێبوار تەها پارێزگاری پێشووی
کەرکوک دەبین و بێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکانی شاری کەرکوک دەکەین، چونکە
بە ئامانەتەوە پارێزگاری پێشوو زۆر بە دڵسۆزانەو بێ جیاوازی کاری کردووە.
وتیشی: رێبوار تەها توانی ئارامی و سەقامگیری بۆ کەرکوک بگەڕێنێتەوە، هەروەها
توانی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکان لەناو کەرکوک زیندوو بکاتەوە، بۆیە ئێمەش لەسەر ئەو
رێبازەی بەردەوام دەبین.
ئەوەشیخستەروو: رێبوار تەها بێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوکی دەکرد
و فێری کردین کە ئێمەش بەو شێوەیە کاربکەین، بۆیە منیش جیاوازی ناکەم و سەردانی
هەموو ناوچەکان دەکەم و دەستی خزمەتگوزاری زیاتریان پێدەگەیەنم.
رێبوار تەها پارێزگاری پێشووی کەرکوک، کە ماوەی ساڵێک و 8 مانگ لەو پۆستەدا
مایەوە، توانی خزمەتێکی زۆر بە خەڵکی کەرکوک بەبێ جیاوازی بکات و چەندین پرۆژەی
خزمەتگوزاری بگەیەنێتە ناوچەکانی کەرکوک، لەکاتێکدا کەتەنها پارەی پترۆ دۆلار
لەبەردەست بووە بۆ خزمەتکردنی شارەکە، کە بەراورد بە پارێزگارەکانی پێشوو کەمتر
10٪ی ئەو بودجەیەی لەبەردەستی ئەواندا بووە، لەبەردەست رێبوار تەهادا بووە، هاوکات
لەو ماوەیەدا کە پارێزگاری شارەکە و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی بووە، توانیویەتی ئارامی
زیاتر بۆ شارەکە بگەڕێنێتەوەو چەندین هەوڵی تیرۆرستی پووچەڵ بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

