مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی: رۆژنامەگەریی بەشدارییکردنە لە بنیاتنانی کۆمەڵگە
کوردستان 10:15 AM - 2026-04-22
PUKMEDIA
مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان،بە بۆنەى 128 ساڵەى
رۆژنامەگەرى کوردییەوە پەیامێکى بڵاوکردەوە و دواى پیرۆزبایى کردن لە سەرجەم
میدیاکاران و رۆژنامەنووسانى کوردستان، رایدەگەیەنێت: لەم یادە پیرۆزەدا، پەیامی ئێمە روونە، میدیا دەبێت پارێزەری راستی بێت
و لەنێوان چەواشەکاری و حەقیقەتدا، ویژدانی زیندووی کۆمەڵگە بێت، رۆژنامەگەریی تەنیا گواستنەوەی هەواڵ
نییە، بەڵکو بەرگرییە لە مافەکان و بەشدارییکردنە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان
و دادپەروەر.
دەقى پەیامەکە:
بە بۆنەی (128) ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییەوە
لە ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی
«کوردستان»دا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی
کوردستان دەکەین. ئەم بۆنەیە تەنیا یادکردنەوەی رابردوو نییە، بەڵکو نوێکردنەوەی پەیمانێکە
لەگەڵ راستی، ئازادی و بەرپرسیاریی نیشتمانییدا.
لە ماوەی (128) ساڵدا، رۆژنامەگەریی کوردی بە خەبات
و قوربانیدان بنیات نراوە و قەڵەمە بوێرەکان هەمیشە دەنگی زوڵاڵی کۆمەڵگەکەمان
بوون. ئەم مێژووە پابەندبوونمان زیاتر دەکات بە ئەرکە نیشتمانی و نەتەوایەتییەکان
و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵگە.
لەم یادە پیرۆزەدا، پەیامی ئێمە روونە: میدیا دەبێت
پارێزەری راستی بێت و لەنێوان چەواشەکاری و حەقیقەتدا، ویژدانی زیندووی کۆمەڵگە بێت. رۆژنامەگەریی تەنیا گواستنەوەی
هەواڵ نییە، بەڵکو بەرگرییە لە مافەکان و بەشدارییکردنە لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان
و دادپەروەر.
لەم قۆناغە
هەستیارەی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا، رۆڵی میدیا گرنگترە لە هەر کاتێک. پێویستە میدیاکان بە ئازادی و هیواوە کار بکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری
و بەهێزکردنی دیموکراسی.
ئێمە دژی هەموو جۆرێک لە توندوتیژین و هیوادارین
هێزی میدیا ببێتە دەنگی ئاشتی و دیالۆگ، نەک ئامرازێک بۆ پڕوپاگەندەی جەنگ و ئاژاوە.
لە کۆتاییدا، بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو میدیاکاران
ئەوەیە:
پێنووسەکانتان بە بڕشت بێت و دەنگتان هەمیشە لەگەڵ
راستی و رەوایی، ئازادی و سەقامگیریدا بێت.
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

