كاروان ئهنوهر: داوا لهحكومهت دهكهین زهوی بهسهر رۆژنامهنووساندا دابهشبكات
کوردستان 11:20 AM - 2026-04-22
جەعفەر جەلالی
کاروان ئەنوەر و دیاری محەمەد
ئەمڕۆ 22ی4ی2026 لە 128ھەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردیدا لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا، تێیدا بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند: لەمڕۆژەدا پەیاممان ئاڕاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەسەڵاتی دادوەری دەکەین دووبارە بە کەیسی ئەو رۆژنامەنووسانەدا بچنەوە، کە دەستگیرکراون و لە کەیسەکانیاندا جۆرێک لە میهرەبانی بنوێنن، تابگەڕێنەوە ناومان و دەست بە کاری میدیایی و رۆژنامەنووسی خۆیان بکەنەوە، هاوکات سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: رۆژنامەنووسان مافی خۆیانە کە وەک هەر چین و توێژێکی دیکە زەوییان پێبدرێت و لێرەوە بەڕەسمی داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم رەزامەندی بدات بە دابەشکردنی زەوی بەسەر رۆژنامەنووساندا کە لێی بێبەشن و پێم وایە تەنها رۆژنامەنووسان زەوییان پێنەدراوە.
لەکۆنگرەیەکەدا دیاری محەمەد بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند: لەمڕۆژەدا پەیاممان ئاڕاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەسەڵاتی دادوەری دەکەین دووبارە بە کەیسی ئەو رۆژنامەنووسانەدا بچنەوە، کە دەستگیرکراون و لە کەیسەکانیاندا جۆرێک لە میهرەبانی بنوێنن، تابگەڕێنەوە ناومان و دەست بە کاری میدیایی و رۆژنامەنووسی خۆیان بکەنەوە.
راشیگەیاند: لەهەفتەی رابردوودا زۆر گلەیی کرا کە میدیاکان سەرکەوتوو نەبوون لەرووماڵکردنی جەنگدا و رەچاوی هەندێک پێوەریان نەکردووە، بۆیە ئەم یادە بەدەرفەتێک دەزانم ئەوە راستبکەینەوە کە میدیاکان لەهەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبووە چ لە پشتگیری کوردان لە هەر پارچەیەکی کوردستان کە خۆپیشاندانەکان بۆ رۆژئاوای کوردستان سەلمێنەری ئەو راستییەبوون، کە میدیاکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی رۆڵی بەرچاویان هەبوو لە دروستکردنی ئەو کۆدەنگییە، هاوکات وەک سونتەری میترۆ بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنین کە کۆمەڵێک چالاکی و راهێنان و پرۆژە لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە پاڵپشتی لەگەڵ چەند رێکخراوێکی نێودەوڵەتی لەگەڵ رۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی راگەیاندن ئەنجام دەدەین، کە پێشتر چالاکی لەوجۆرە لەهەرێم نەکراون.
هاوکات هەر لەکۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا، کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی لەرۆژنامەنووسان رایگەیاند: لەئێستادا میدیای کوردی لەبری ئەوەی بابەتێک بڵاوبکاتەوە خەریکە خودی خۆی دەبێتە هەواڵ و جێی باس، لەماوەیەکی کەمدا چوار رێنماییمان دەرکرد بۆ چۆنێتی رووماڵکردنی رۆژنامەنووسان و کەناڵەکان، راستە رۆژنامەنووسان سوورن لەسەر کارەکانیان و دڵسۆزییان بەڵام پابەند نەبوونی میدیای کوردی بەپرەسیپی کارکردنەوە یەکێکە لەو کێشانەی کە پێویستە قسەی لەسەر بکەین.
سەبارەت بە ماف و ئیمتیازاتی رۆژنامەنووسان، کاروان ئەنوەر رایگەیاند: رۆژنامەنووسان مافی خۆیانە کە وەک هەر چین و توێژێکی دیکە زەوییان پێبدرێت و لێرەوە بەڕەسمی داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم رەزامەندی بدات بە دابەشکردنی زەوی بەسەر رۆژنامەنووساندا کە لێی بێبەشن و پێم وایە تەنها رۆژنامەنووسان زەوییان پێنەدراوە، پێویستە کەناڵەکانی راگەیاندن ئامادەسازی بکەن بۆ بیمەی بێکاری و کۆمەڵایەتی تەندروستی، کە بەداخەوە میدیای کوردی کەمترین پابەندی هەیە بەم سێ ئیلتیزاماتەوە، وەک سەندیکا داوامانکردووە یاسای خانەنشینی رۆژنامەنووسان هەمووار بکرێتەوە بە مووچەیەکی زۆر باش و زۆر خاڵی دیکە هەیە کەپێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، بەڵام لەئێستادا کۆمەڵێک رێگری هەیە و میللەتەکەمان بە قۆناغێکی ناخۆشدا تێدەپەڕێت.
لەکۆتایشدا، سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان سوپاسی ماندوبوونی ئەو کەناڵانەی کرد، کە لە سنوری سلێمانی کاری خۆیان دەکەن و ئەو دیجیتاڵ میدیایانەی ئەگەرچی تازەن بەڵام بە کاری باش خۆیان سەلماند، راشیگەیاند: کاری رۆژنامەنووسی کارێکی شەریفانەیە و گەیاندنی دەنگی خەڵک و میللەتە بە دنیا، تکایە رەچاوی ئەو خاڵانە بکەن کە سەندیکای رۆژنامەنووسان بۆی دیاریکردوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

