وتەبێژی کۆمسیۆن: لەدایکبووانی 2008 بایۆمەتری دەنگدانیان بۆ دەکرێت
عیراق 04:24 PM - 2026-04-22
PUKMEDIA
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
کۆمسیۆنی
باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بەردەوامە لە تۆمارکردنی بایۆمەتری
لەدایکبووانی ساڵانی 2008 و 2009 و2010، وتەبێژی کۆمسیۆنەکەش رایدەگەیەنێت: لە
هەرێمی کوردستان نزیکەی 115 هەزار دەنگدەری نوێ تۆمار دەکرێت.
جومانە
غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بە PUKMEDIA ی
راگەیاند: پرۆسەکە لە 20ی4ی2026وە دەستیپێکردووە و تۆمارکردنی لەدایکبووانی ساڵانی 2008 و
2009 و2010 دەگرێتەوە، کە تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان بۆ دەکرێت کارتی دەنگدانیان
پێدەدرێت.
ئاماژەی
بەوەشکرد: ژمارەی لە دایکبووانی 2008، بریتی یە لە 120 هەزار و 314 دەنگدەر، کە
پێویستە سەردانی بنکەکان بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆیان.
پەیوەست
بە هەرێمی کوردستانیش، جومانە غەلای رایگەیاند: ژمارەی دەنگدەرانی نوێ لە هەرێمی
کوردستان لە ساڵی 2008وە، بریتی یە لە 114 هەزار و 807 دەنگدەر، کە پێویستە ئەم
کەسانەش ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
لە
کۆتایشدا، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، داوا
دەکات ئەو کەسانەی لەو ساڵانەدا لە دایک بوون یان هێشتا بەهەر هۆکارێک بێت ناویان
تۆمار نەکردووە، یان دەیانەوێت ناوی دەنگدەر بسڕنەوە، سەردانی بنکەکان بکەن کە
ژمارەیان هەزار و 79 بنکەیە لە تەواوی پارێزگاکان، کە لە کاتی دەوامی رەسمیدا
کراوەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

