قوباد تاڵەبانی و سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
کوردستان 07:02 PM - 2026-04-22
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی وئێدی راما سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئەلبانیا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی
دێڵفی لەگەڵ ئێدی راما سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئەلبانیا کۆبووەوە و باسیان لە کاری هاوبەش بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی
بەهێز لە بوارەکانی کولتووری و گەشتیاری و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی
ئەلبانیادا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی بەسوودیان
کرد لەبارەی چۆنییەتی کاری هاوبەش بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لە بوارەکانی
کولتووری و گەشتیاری و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەلبانیادا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئەلبانیا، ستایشی هەڵوێستی ژیرانە
و بێ لایەنانەی هەرێمی کوردستانی کرد لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.
هەردوولا هیوایان خواست ئەمریکا و ئێران لە قۆناغی ئاگربەستدا بتوانن کێشەکانی
نێوانیان لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن و ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
لە کۆتایشدا، سەرۆکوەزیرانی کۆماری ئەلبانیا بانگهێشتی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ وڵاتەکەی
و لە بەرامبەریشدا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی بانگهێشتە رەسمییەکەی کرد و رایگەیاند بە شانازییەوە لە
داهاتوویەکی نزیکدا و بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان هەردوو وڵاتدا
سەردانی کۆماری ئەلبانیا دەکەم.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

