رفعەت عەبدوڵڵا: بۆردوومانکردنی قەڵادزێ هەوڵێکی نەزۆکى شکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان بوو
کوردستان 06:46 PM - 2026-04-24
نوسینگەى رۆژنامەوانى رفعەت عەبدوڵڵا
رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
رفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەساڵیادى 52 ساڵەى بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی
هاوکات یادی 44 ساڵەی راپەڕینی قەڵادزێ پەیامێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بەشکۆدارییەوە یادی 52 ساڵەی قوربانی و شەهیدانی بۆردوومانكردنی
شاری قەڵادزێ و بەتایبەتی زانكۆی سلێمانی لە ئامێزی ئەو شارە خۆڕاگرە دەکەینەوە،
بەئامانج گرتنی زانكۆ و پەلاماردانی شاری قەڵادزێ کە رژێمی پێشووی عیراق بەمەبەستی
شکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان ئەنجامیدا هەوڵێکی نەزۆک و بێئاکامی تریان بوو دژ بەویستی
ئازادیخوازانەی میللەتەکەمان.
دەقى پەیامەکە:
لەساڵیادی هەردوو کارەساتی
بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێی دووجار شەھیددا، سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەردوو کارەساتەکە
دادەنوێنین.
بەشکۆدارییەوە یادی 52 ساڵەی
قوربانی و شەهیدانی بۆردوومانكردنی شاری قەڵادزێ و بەتایبەتی زانكۆی سلێمانی لە ئامێزی
ئەو شارە خۆڕاگرە دەکەینەوە، بەئامانج گرتنی زانكۆ و پەلاماردانی شاری قەڵادزێ کە رژێمی
پێشووی عیراق بەمەبەستی شکاندنی ئیرادەی گەلەکەمان ئەنجامیدا هەوڵێکی نەزۆک و
بێئاکامی تریان بوو دژ بەویستی ئازادیخوازانەی میللەتەکەمان، سەرەنجام خۆڕاگرى و
مانەوە و ئیرادەی ژیاندۆستی و ئاوەدانکردنەوە و شارستانی گەلەکەمان سەرکەوت و
بکەرانی ئەم تاوانە قێزەونە لەبەردەم ویستی ئازادیخوازی و دادپەروەری
میللەتەکەماندا لەلاپەڕە رەشەکانی مێژوودا پێچرانەوە.
لهم یادهدا، دروود و سڵاو بۆ
گیانی پاکی شەهیدانی بۆمبارانی ساڵی 1974 و راپەڕینە پیرۆزەکەی ساڵی 1982ی
قەڵادزێی خۆڕاگر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ڕفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

