چوارچێوەی هەماهەنگی لەبەردەم دواین وادەی دەستوری دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانە
عیراق 02:08 PM - 2026-04-25
واع
کۆبوونەوەی پێشووی چوارچێوەی هەماهەنگی
بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە
بۆ دیاریکردنی کاندیدی هاوبەشیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عیراق ، سودانی و مالیکیش
چوارچێوەکەیان سەرپشككردووە لە دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سەرۆكوەزیران.
کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلایی نەکرایەوە
ئەمڕۆ 25ی4ی2026، لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی
تایبەت بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئەنجام دەدەن، کە
لە کۆبوونەوەی شەوی ڕابردوودا نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناوێک.
هەرچەندە شەوی رابردوو، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نەیانتوانی
بگەنە رێککەوتن، بەڵام بە وتەی موشریق فرێجی یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی
ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی دەكات، لە
كۆبوونەوەكەدا سودانی و نوری مالكی، چوارچێوەی هەماهەنگییان سەرپشككردووە بۆ
دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بۆ
كۆتاییهێنان بە چەقبەستویی سیاسی ئەو پرسە یەکلایی دەکرێتەوە.
نوری مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە
رۆژی 24ی1ی2026، چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگی هادی عامری، بە
زۆرینەی دەنگ، نوری مالیکیان وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق دیاریی
کرد،ئاماژەیان بەوەشکرد، دیاریکردنی مالیکی وەک کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی
ئەنجومەنی نوێنەران، بە لەبەرچاوگرتنی "ئەزموونی سیاسی، ئیداری و رۆڵی
ناوبراو لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا" بووە.
بەڵام بڕیارەکە ناڕەزایەتی ئەمریکای بەدوای خۆیدا هێنا و کاندیدەکە
رەتکرایەوە، بەشێوەیەک 27ی1ی2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە
تۆڕی (تروس سۆشیال) هۆشداری دایە دەسەڵاتدارانی عیراق سەبارەت بە ئەگەری دووبارە
دەستبەکاربوونەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران.
ترەمپ: عیراق بژاردەیەکی زۆر خراپ هەڵدەبژێرێت
ترەمپ نووسیبووی: "بیستوومە رەنگە عیراق بژاردەیەکی زۆر خراپ
هەڵبژێرێت بە دووبارە دانانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران".
هەروەها ئاماژەی بەوە دابوو، گەڕانەوەی مالیکی بۆ لووتکەی دەسەڵات
بژاردەیەکی هەڵەیە، ئەمە واشنتن ناچار دەکات تەواوی هاوکارییە سەربازی و
ئابوورییەکانی بۆ عیراق رابگرێت و وڵاتەکە بەرەو شکستێکی هەمیشەیی دەبات.
نوری مالیکی دەستوەردانی ئەمریکا رەتدەکاتەوە
هاوکات نوری مالکی،لە 28ی1ی2026دا،راگەیەندراوێکی لە پلاتفۆڕمی X بڵاوکردەوە
و "دەستوەردان"ـی ئەمریکای لە کاروباری عیراق رەتکردەوە، دوای ئەم
کاردانەوەیەش چوارچێوەی هەماهەنگی لە ترسی سزا ئابوری و سیاسییەکان بەدوای
دەرچەیەکدا دەگەڕا، بۆ ئەوەی کاندیدێکی هاوبەش دیاریبکەن، کە رەزامەندی چوارچێوەی
هەماهەنگی و ئەمریکاشی لەسەر بێت، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە بگەنە رێککەوتنێکی
گشتگیر.
وادەی دەستوری بەرەو کۆتاییە
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی لەکاتێکدایە، کە ئەمڕۆ دوا
وادەی دەستورییە بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران، چونکە بەپێی مادەی 76 بڕگەی
یەکەمی دەستوور، دەبێت لە ماوەی 15 رۆژ دوای هەڵبژاردنی، سەرۆککۆمار گەورەترین
فراکسیۆنی پەرلەمان کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری بکات، رۆژی 11ی4ی2026،
سەرۆککۆمارى عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرا، بەوپێیە ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ
ئەوەى چوارچێوەى هاوئاهەنگى کاندیدی سەرۆکوەزیران یەکلا بکاتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

