بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد کەرتی تەندروستی خانەقین دەبووژێنرێتەوە
کوردستان 11:09 AM - 2026-04-27
PUKMEDIA
سروە محەمەد
لە چوارچێوەی هەوڵە
خزمەتگوزارییەکانی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد، پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 100
قەڕەوێڵەیی لە خانەقین دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و هاوکات چەندین کێشەی تەکنیکی
و کەمیی دەرمان و ئامێری پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی شارەکە چارەسەر دەکرێن.
سروە محەمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA رایگەیاند: لە چەند هەفتەی رابردوودا، رەزامەندیی
وەزیری تەندروستیی عیراقم وەرگرتووە بۆ کردنەوە و بنیاتنانی نەخۆشخانەیەکی 100
قەڕەوێڵەیی بۆ شاری خانەقین.
ناوبراو ئەوەشی ئاشکرا کرد: دوای پەیوەندیکردن بە بەڕێوەبەری گشتیی
تەندروستیی دیالە، بڕیاردرا و توانیمان لە ماوەی یەک رۆژدا ئامێری شۆردنی گورچیلە
دابین بکەین، ئێستاش هاووڵاتییانی شاری خانەقین دەتوانن بۆ چارەسەری کێشەکانی
گورچیلە لەو خزمەتگوزارییە سوودمەند بن.
ئاماژەی بەوەش کرد: لە وەزارەتی تەندروستیی عیراقەوە رەزامەندیمان
وەرگرتووە کە لیژنەیەکی تایبەت سەردانی ناوچەکە بکات، بە مەبەستی کردنەوەی ئەو
ئامێرە پزیشکییانەی کە کێشەی کۆدی چوونەژوورەوەیان (Username) هەیە،
بەمەش بەشێکی زۆری کێشەی نەخۆشخانەکانی خانەقین چارەسەر دەکرێت.
سروە محەمەد ئەوەشی راگەیاند: هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانى
خانەقین بەردەوام دەبن و لەو چوارچێوەیەشدا لە چەند هەفتەى داهاتوو بە یەکجاریی
کێشەی نەبوون و کەمیی دەرمان لە شاری خانەقین چارەسەردەکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

