گۆڕینەوەی دووهەزار دۆلار بۆ حاجییان بە نرخی بانکی ناوەندی دەستپێدەکات
کوردستان 11:08 AM - 2026-04-28
میدیاکان
حاجیانی هەرێمی کوردستان
لە ئەمڕۆوە ئەو
کەسانەی ناویان بۆ حەج گەڕاوەتەوە، دەتوانن بچن دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەربگرن،
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت: هەر حاجییەک
دەتوانێت دووهەزار دۆلار وەربگرێت.
کاروان ستوونی، وتەبێژی
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە PUKMEDIA ی راگەیاند: لە ئەمڕۆوە ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج
گەڕاوەتەوە دەتوانن بچن دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەربگرن.
لە بارەی
پێداویستییەکانیشەوە، کاروان ستونی ئاماژەی بەوەکرد: هەر کەسێک دەچێت بۆ وەرگرتنی
دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی دەبێت (پاسپۆرت و ڤیزەی حەج - دوو ملیۆن و 665 هەزار
دیناری عیراقی) پێبێت
روونیشی کردەوە:
لە بانکی جیهان و نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە جۆرەکانی (A-B) حاجییەکان دەتوانن دووهەزار دۆلار وەربگرن،
کە ئەمەیش هاوکارییەکی باشە بۆ حاجیان، چونکە هەر حاجییەک زیاتر لە ٤٥٠ هەزار دینار
سوودی هەیە.
وتەبێژی حەج و
عومرەی هەرێمی کوردستان لە بارەی دابینکردنی فڕۆکە بۆ حاجیان رایگەیاند: توانیمان
بۆ ئاسانکاریی حاجییانی هەرێمی کوردستان فڕۆکەیان بۆ دابینبکەین، کە لە دەروازەی عەرعەرەوە
بیانگەیێنێتە شاری جەددە لە سعودیە.
لە کۆتایشدا، کاروان
ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: زۆرینەی
کاری حاجییان تەواو کراوە و ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی گەشتەکان لەکۆتاییدان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

