سەندیکای رۆژنامەنوسان: لەبەردەم مزگەوتەکان بابەتی سیاسی مەوروژێنن
کوردستان 07:21 PM - 2026-04-30
PUKMEDIA
سەندیکای رۆژنامەنوسان
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان رێنمایی لەسەر سازنەدانی کۆنگرەی میدیایی لەبەردەم مزگەوتەکان بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: بەڕێزەوە داوا لە سەرجەم وتەبێژو بەرپرسانی حزبی و سیاسی و حکومی و ئیداری دەکەین کە لەبەردەم مزگەوتەکان و شوێنی عیبادەت و پرسەکان بابەتی سیاسی نەوروژێنن.
دەقی پەیامەکە...
ماوەیەکە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری، دیاردەیەکی زۆر دەگمەن بە میدیاو دنیای رۆژنامەوانی دەبینرێت، لە ھیچ جێگایەکی تری دنیادا نەبوەو نەکراوە بەردەم پرسەگەو مزگەوتەکان ببنە مینبەری میدیا و سیاسەت، دەیان کەناڵ کۆدەبنەوەو پرێس کۆنفرانسێک ساز دەکەن بۆ قسەکەرێک کە بە نیازی پرسەو سەردانی کەسوکاری کۆچکردوو ھاتوە، نەک ئامادەسازبێت بۆ لێدوان و قسەکردن لەسەر پرسی سیاسەتی ئەو سەعاتەو ئەو رۆژە ..
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەسەرجەم کەناڵەکانی سنوری لقەکە رادەگەیەنێت، ئەم دیاردەیە شارستانیی نیەو ناوازە و دەگمەنەو نابێت رێزی مردوو رێزی کەسوکاری مردوو و ئازادیی پرسەکەرانی تر قۆرغ بکرێن و بەردەم مزگەوتەکانیش ببێتە مینبەرو گۆڕەپانی میدیا و سیاسەت و ململانێ..
بەڕێزەوە داوا لە سەرجەم وتەبێژو بەرپرسانی حزبی و سیاسی و حکومی و ئیداری دەکەین کە لەبەردەم مزگەوتەکان و شوێنی عیبادەت و پرسەکان بابەتی سیاسی نەوروژێنن، دەشێت ئەو تەوەرانە لە کات و شوێنی تایبەت بە پرێس کۆنفرانس بێت وەک ئەوەی لە ھەموو دنیا دەگوزەرێت،، نەک ناو پرسەکان و بەردەم دەرگای مزگەوتەکان..
پرسە لەلای ئێمەی کورد سروتێکی پیرۆزی ھەیە، ھیوادارین میدیاکارە بەڕێزەکان و بەرپرسانی خۆشەویستیش ھۆکار نەبن بۆ تێکدانی ئەم کلتورو سروتە جوانەو ئەم رێنماییەمان بە دیدێکی شارستانییەوە لێوەربگرن..
لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
30/4/2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

