لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان: هەرکاتێک پەیامنێر رۆڵى هەواڵگرى ببینێت هیچ نییە
کوردستان 09:57 PM - 2026-05-02
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
بیناى لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
و رایدەگەیەنێت: کە پەیامنێرێک رۆڵی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و دەزگا ھەواڵگرییەکان
ببینێت، نیشانەی ھیچ نییە، بێ مۆراڵی ھەندێک میدیا و میدیاکار و کارەکەرانی ناو میدیا
نەبێت.
دەقى راگەیەندراوەکە:
سەرسمی پەیامنێرێک
کبوة مراسل
کە پەیامنێرێک رۆڵی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و دەزگا ھەواڵگرییەکان ببینێت، نیشانەی
ھیچ نیە، بێ مۆراڵی ھەندێک میدیا و میدیاکار و کارەکەرانی ناو میدیا نەبێت..
کە پەیامنێرێک شوێن و کات و کاریگەریی و مانای پرسیارەکەی نازانێت، ھەموو رۆڵێک
دەبینێت کاری میدیا نەبێت، کە شەقامی کوردستان گلەیی و گازندە لە میدیا و رۆژنامەنووسان
دەکات، لەم حاڵەتانەوە سەرچاوەی گرتوە، بۆیە تەڕ و وشکمان پێکەوە دەسووتێین..
ئەوەی لە رەحیم رەشیدی وەشایەوە لەبەردەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا،
رەفتارێکی ناجۆر و ناشایستە بوو، کوردانی ھەر چوار پارچەو بەتایبەت باشوری
کوردستان و لە باشوریش خەڵکی سلێمانی بێزار و نیگەران کرد.. ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیکای
رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەم رەفتارەی رەشیدیی و پۆزش نەھێنانەوەی کەناڵەکەی بۆ خەڵکی
سلێمانی، لە خۆڵدانی میدیای نابەرپرس دەخەمڵێنین و بە خەڵکی کوردستان و سلێمانی
(پایتەختی رۆشنبیریی) دەڵێین:
ئەو رەفتارە لەسەر میدیا ئەژمار مەکەن، چونکە رەنگدانەوەی بچوکیی و خۆبەکەمزانیی
کەسانێکە لەبەردەم گەورەیی و خۆڕاگریی و خەبات و شۆڕشەکانی شارێک کە پێی دەڵێن سلێمانی..
ھێشتا ئێوەمانان زۆرتان ماوە، لە قەڵبەزەی گیانفیدایی و (نا) کانی ئەم شارە
بگەن..
بەناوی ھەموو خەڵکی سلێمانی و ھەموو کوردێکی دڵسۆزی شۆڕش و کوردایەتی، دەڵێین
دەریای سلێمانی زۆر لەوە گەورەترە بە دەمی چۆلەکە پیس ببێت..
لقی سلێمانی
سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
2/5/2026
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

