لەڕۆژی ئازادیی رۆژنامەگەریدا رۆژنامەنوسێك لەهەولێر دەڵێت: بەتەنها جێممەهێڵن
کوردستان 12:06 PM - 2026-05-03
PUKMEDIA
شیروان شیروانی
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ یادی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەرییە، بەڵام دۆخی رۆژنامەنووسان لەبەشێكی هەرێمی كوردستان لەوپەڕی خراپیدایەو رۆژنامەنووسێكیش لەهەولێر زیاتر لە 10 رۆژە مانی لەخواردن گرتووەو داوای هەڵوێست لەخەڵكی كوردستان دەكات و دەڵێت: "بێدەنگیتان خەنجەرێكە بەر رۆحم دەكەوێت، بەتەنها جێممەهێڵن".
ئەمڕۆ، 3ی ئایاری 2026، لە سەرتاسەری جیهان یادی رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەری دەكرێتەوەو ئەمساڵ یادەكە لەژێر دروشمی "داڕشتنی داهاتوویەك كە ئاشتی تێدا باڵادەست بێت" بەڕێوەدەچێت، كە تیشكدەخاتە سەر رۆڵی بنەڕەتی میدیای سەربەخۆ لەسەقامگیریی كۆمەڵگەكاندا.
هاوكات لەكوردستان و بەدیاریكراوی لەشارەكانی هەولێرو دهۆك، دۆخی رۆژنامەنووسان و كاری رۆژنامەوانی و ئازادی رادەربڕین خراپەو لەسەر پۆست و لایك و كۆمێنت و ئیمۆجیش رۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان راپێچی زیندان دەكرێن و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و سزا دەدەرێن.
شێروان شێروانی بۆ خەڵكی كوردستان: بەتەنها جێممەهێڵن
رۆژنامەنووس شێروان شێروانی، كەچەندین ساڵە لەسەر ئازادی رادەربڕین و كاری رۆژنامەوانی زیندانی كراوە، هەروەها ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە مانی لەخواردن و خواردنەوە گرتووەو لەتۆمارێكی دەنگیدا كەلەزیندانەوە بڵاوكردووەتەوە دەڵێت: لەمانگرتن بەردەوامم و پێویستم بەپشتگیری خەڵكە ئەگەر بەپۆستێكیش بێت، وەك كورد دەڵێت مۆمێك بۆ تاریكی كەم نییە، چونكە پاش دەستگیركردنمان و لەكاتی لێكۆڵینەوە، لێپرسینەوەمان لەسەر لایك و كۆمێنیت و پۆست و ئیمۆجیش لێكراوە.
دەشڵێت: بەهەموو پێوەرێكی دینی و فەلسەفی، خەبات پێویستی بەتێكۆشانەو دەبێت تێبكۆشین، ئەم بێدەنگییەتان خزمەت بەهیچ كەسێك ناكات و خەنجەرێكە بەر رۆحم دەكەوێت، ئێوە لەدەرەوەن و من لەزیندانم ئێوە پێتان دەكرێت، بۆیە حەقم لەسەرتانەو پێویستە دەنگ هەڵبڕن، ئەم داوایەشم بۆ ئازادبوونم نییە، بەڵكو دەمەوێت تەكانێك بەدەنگی ئازاد بدەم، هەر لەپێناو دەنگی ئازادو شكۆی كۆمەڵگاش تاوەكو ئێستا سازشم نەكردووە.
پانتایی ئازادی رۆژنامەگەری لەسلێمانی زیاترە
راپۆرتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان تەئكید لەسەر ئەوە دەكەنەوە كەلەسەر ئاستی هەرێم، ئازادی رۆژنامەگەری لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زیاترەو رۆژنامەنووسان دەتوانن ئازادانە كارەكانی خۆیان بكەن.
ئاسۆس عەلی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەوێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: بەپێی راپۆرتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، پانتایی ئازادی رۆژنامەگەری و كاری رۆژنامەوانی لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەراورد بەپارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان زیاترەو هەر ئەمەش وایكردووە دەربڕینی رای جیاوازی رۆژنامەگەری لەژێر دەسەڵاتی یەكێتیدا زیاتر بێت.
راشیگەیاند: خودی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم، رۆڵی كاریگەری هەیە بۆ دەستەبەری ئازادی رۆژنامەگەری لەسنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین، ئەمەش ژینگەیەكی ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان فەراهەم كردووە، چونكە هەمیشە قوباد تاڵەبانی خۆی بەپارێزەری رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازان زانیوەو داكۆكیكاریان بووە.
جێی ئاماژەیە، كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەكانوونی یەكەمی ساڵی 1993دا، رۆژی 3ی ئایاری وەك رۆژی جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریی راگەیاند، ئەوەش لەسەر بنەمای پێشنیارێكی كۆنفرانسی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەروەردە و زانست و كولتوور، ئەم راگەیاندنەش رێگەی خۆشكرد بۆ جەختكردنەوە لەسەر پەیوەندییە جەوهەرییەكەی نێوان ئازادیی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و بڵاوكردنەوە و وەرگرتنی لە لایەك و بەرژەوەندیی گشتی لە لایەكی تر.
هاوكات ئەم رۆژە بە بۆنەیەكی نێودەوڵەتی دادەنرێت بۆ تیشكخستنە سەر ئەو رۆڵە زیندووەی كە رۆژنامەگەریی ئازاد دەیگێڕێت لەبونیادنانی كۆمەڵگەیەكی هۆشیار و بەتوانا بۆ نواندنی بڕیاری دروست، ئەم یادە تەنیا ئاهەنگێكی رەمزی نییە، بەڵكو بیرخستنەوەیەكی جیهانییە كە ئازادیی رادەربڕین و مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری، دوو كۆڵەكەی سەرەكین بۆ هەر سیستمێكی دیموكراسی كە رێز لە كەرامەتی مرۆڤ بگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

