وەزارەتی بازرگانی: وڵاتانی دراوسێ داوای کڕینی گەنمی عیراق دەکەن
عیراق 01:46 PM - 2026-05-03
میدیاکان
گەنم
ئەمڕۆ 3ی5ی2026، کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی فیدڕاڵی
ئاشکرای کرد، چەند وڵاتێکی دراوسێ داوایان لە عیراق کردووە گەنمیان بۆ هەناردە
بکات، دووپاتیشی دەکاتەوە عیراق قۆناغی خۆبژێوی تێپەڕاندووە.
حەیدەر گەرعاوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە، ڕایگەیاند:
خواستی ئێستای حکومەت جەختکردنەوەیە لەسەر خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم و دابینکردنی
یەدەگی ستراتیژی لەبری هەناردەکردن.
لە بارەی نرخی گەنمیشەوە،
رایگەیاند: دەوڵەت یەک تۆن گەنم بە 850 هەزار دینار لە جوتیار دەکڕێت، لە کاتێکدا
نرخی جیهانی لە کۆگاکاندا نزیکەی 200دۆلارە، ئەمەش وادەکات هەناردەکردن بەو نرخە
لە ڕووی ئابوورییەوە بەسوود نەبێت.
گەرعاوی دووپاتیشیکردەوە : لە
پێشینەی کارەکان پشتگیریکردنی پڕۆژەی (ئاردی سفر)ی بەرهەمێنراوی ناوخۆیە.
پەیوەست
بە خواستی وڵاتانی دراوسێ بۆ هەناردەی گەنمی عیراق، بەڕێوەبەری
گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە رایگەیاند: داواکاری لە وڵاتانی دراوسێی وەک
سوریا و ئێران هەیە، ئەگەری هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتانە هەیە ئەگەر بڕیارێک لە
ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەربچێت بۆ فرۆشتنی گەنم بە نرخێکی زیاتر لە 400 هەزار دینار
بۆ هەر تۆنێک.
لە
کۆتایشدا، حەیدەر
گەرعاوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە دووپاتی کردەوە: سیاسەتی ئێستا سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی ئاسایشی خۆراکی عیراق
سەرەڕای شەڕ و قەیرانەکانی ناوچەکە،بۆیە بوونی یەدەگی ستراتیژی گەنم ڕێگری کردووە
لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، بە جۆرێک نرخی فەردەیەک ئارد لە 15 هەزار دینار جێگیر
بووە، لە کاتێکدا ئەگەر ئەو ڕێکارانە نەبوایە ئەوا نرخەکەی دەگەیشتە 55 هەزار
دینار،ئەمەش عیراقی لە قەیرانی سەرەگرتن و بەرزبوونەوەی نرخەکان پاراست.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

