وەزارەتی ناوخۆ: مامەڵە کردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان قەدەغەیە
کوردستان 02:55 PM - 2026-05-03
The Independent
دراوی ئەلیکترۆنی
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات کە هەموو
جۆرە مامەڵەیەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان قەدەغەیە و دووپاتیشی دەکاتەوە، هیچ
کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان وەک (USDT) و
بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عیراق مۆڵەتی رەسمییان نییە نییە.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکردووە لەبەر
ڕۆشنایی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عیراقی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و ئابوریی
هەرێمی کوردستان، وە بەهۆی نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی کە ماف و بەرژەوەندییەکانی
هاووڵاتییان بپارێزێت؛ لەبەرئەوەی هیچ کۆمپانیایەک لە بواری دراوە ئەلیکترۆنییەکان
وەک (USDT) و
بازرگانیی فۆڕێکس لە هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدڕاڵ مۆڵەتی رەسمی نییە.
ئاماژە بەوەشدەکات: بەپێی
یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، هەموو جۆرە مامەڵەیەک لەم بوارانەدا قەدەغەیە،
بۆیە هەر کەس و گروپێک لەژێر ناوی کۆمپانیادا لەم بوارەدا کار بکات، شوێنەکەی
دادەخرێت و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
لە
کۆتایشدا، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم داوا لە هاووڵاتییان دەکات بۆ
پاراستنی سەرمایەکانیان لەم جۆرە مامەڵانە دوور بکەونەوە، وە هەر کەسێک مافێکی لای
ئەو لایەنانە هەیە کە پێشتر ئەم کارانەیان کردووە، با هەوڵی وەرگرتنەوەی بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

