جێگرى پارێزگارى سلێمانى: چەند کەناڵێکى راگەیاندن سلێمانى بە ئامانج دەگرن
کوردستان 09:43 AM - 2026-05-04
PUKMEDIA
وێنەیەکى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
شاهۆ عوسمان جێگرى پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند: چەندین جار سلێمانى
لە لایەن دەزگاکانى راگەیاندنەوە بەئامانج گیراوە، وتیشى: بەو کەناڵە و
پەیامنێرەکەیان دەڵێین، لە داواى لێبووردن کردن لە سلێمانى و خەڵکەکەى و مێژووەکەى
دوانەکەون.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ى5ى2026 شاهۆ عوسمان جێگرى پارێزگارى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسیارى پەیامنێرێکى کەناڵێکى راگەیاندن کە لە سەرۆکى
وڵاتێکى گەورەى جیهان و لە دەرەوەى وڵات کردى، رایگەیاند: ئەمە
یەکەمجار نییە هەندێک لە کەناڵەکانى راگەیاندن و بەتایبەت بە ئاڕاستەکردنى
لایەنێکى سیاسى دیاریکراو وەک رقێک بەرامبەر شارى سلێمانى ئەم جۆرە کارانە دەکەن
ئێمە لە رابردوش وەڵاممان بۆ ئەو جۆرە کارانە و کەناڵ و پەیامنێرانە هەبووە و ئێمە
ئەوە بە کارێکى رۆژنامەوانى و کارێکى پڕۆفیشناڵ نابینین، کە شارێک بە ئامانج
بگیرێت.
ئەوەشى خستەڕوو: دەکرا ئەم کەناڵەى راگەیاندن و پەیامنێرەکانیان کاتێک
بابەتێک رەهەندێکى ناوخۆیى هەیە، لە ناوخۆ و لە کوردستاندا بەدواداچوون و پرسیار بکەن و
راستى ئەو بابەتەش بۆ هەموو جیهان روونبوەوە، کە لە سلێمانى ئەو جۆرەکارانە
نەکراوە و ناکرێت.
باسى لەوەش کرد: بەو کەناڵە و پەیامنێرەکەیان دەڵێین، لە داواى
لێبووردن کردن لە سلێمانى و خەڵکەکەى و مێژووەکەى دوانەکەون، ئەگەر چى لە سلێمانى
باشترین پانتایى ئازادى رۆژنامەوانى لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و عیراق هەیە،
ناچار دەبین ئەگەر داواى لێبووردن نەکرێت و ئەو جۆرە رەفتارانە دووبارە ببنەوە
رێکارى یاسایى بەناوى سلێمانى بگرینەبەر، کە مافى خۆمانە وەکو ئیدارەی خۆجێیى
سلێمانى.
ئاماژەى بە ئەوەشدا: چەندجارى دیکە لە رێگاى دەزگاى راگەیاندنەوە و
بەهۆى بەکارهێنانى زانیارى نادروست و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئێمە وەکو ئیدارەى سلێمانى
و فەرمانگەکانمان سلێمانى بە ئامانج گیراوە.
روونیکردەوە: داواکارین کەناڵەکانى راگەیاندن و لایەنە سیاسییەکان
دەست لەوە هەڵبگرن کە شارێک و بەتایبەت شارى سلێمانى بە ئامانج بگرن، لە رابردوو
لە رێى پەیجە رەسمى و نارەسمییەکانەوە سلێمانى بە ئامانج گیراوە، بەڵام خۆشبەختانە
سلێمانى و مێژووەکەى و خەڵکەکەى بەو جۆرە کارە میدیایانە نە بچووک دەبنەوە و نە
ناشیرین دەبن.
وتیشى: کاروکاردانەوە هەیە و هەندێکجار وەڵامى ئەو کارانە دەدرێتەوە،
بەڵام هەولێر و دهۆک و هیچ شارێک بە ئامانج نەگیراوە و سلێمانى هەمیشە پەیامى
ئاشتى و پێکەوە ژیان و ئازادى کارى رۆژنامەوانى هەبووە، هاوکات لەگەڵ ئەوەدا نین
کە ململانێى سیاسى بگاتە ئەو ئاستەى کە شارەکان بە ئامانج بگیرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

