سبەینێ یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی جەلادێکی زیندانی نوگرە سەلمان بەڕێوەدەچێت
کوردستان 01:11 PM - 2026-05-06
PUKMEDIA
عەجاج
بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە 7ى5ى2026 یەکەم
دانیشتنى دادگایى کردنى عەجاج یەکێک لە گەورە تاوانبارانى ئەنفال لە بەغداد بەڕێوەبچێت،
کە زیاتر لە 200کەس وەک شایەتحاڵ لە دادگایى کردنەکەیدا ئامادە دەبن.
بە پێى وتەى پارێزەرانى دۆسیەکە دادگایى
کردنەکە لە دادگاى باڵاى تاوانەکانى عیراق لە رەسافە ئەنجامدەدرێت و بە پێى ئەو
وتانەى لێى وەرگیراوە، عەجاج دانى بە ئەوەداناوە کە لەگەڵ دەستگیرکراوانى ناو
زیندانى نوگرە سەلمان کە خۆى لێپرسراوى زیندانەکە بووە زۆر خراپ بووە و مامەڵەى
نەشیاو و نامرۆڤانەى لەگەڵ زیندانیەکان کردووە.
بە پێى زانیاریەکانى PUKMEDIA لە
دانیشتنەکەى سبەینێى دادگاییەکەدا بانگێشتنامە بۆ زیاتر لە 200 کەس وەک شایەتحاڵ
نێردراوە، بۆ ئەوەى بەشدار بن لە شایەتیدان دژى عەجاج.
لە ماوەى رابردوودا رۆژنامەی سەباحی عیراقی دەقی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ
عەجاج بەرپرسی زیندانی نوگرەسەلمان لە سەردەمی رژێمی پێشوودا بڵاوکردەوە و
لەچاوپێکەوتنەکەدا وتی،"لە ساڵی 1989 بووم بە لێپرسراوی زیندانی نوگرەسەلمان،
کە 400 زیندانیکراوی عەرەبی لێبوو، دوای ئەوەی زیندانەکە بەتاڵ کرا، چوار هەزار
هاووڵاتی کوردی بۆ هێنرا".
هەر لەچاوپێکەوتنەکەدا عەجاج دانی بە زۆرینەی تاوانەکانیدا ناو وتی:
برسیکردنمان وەک چەک بەکاردەهێنا، کە هیچ لە هێرشی سەربازی کەمتر نەبوو، لە ماوەی
10 مانگدا دوو لەسەر سێی زیندانیکراوەکان گیانیان لەدەستدا.
هەر لە سات و وەختى دادگایى کردنى عەجاج-دا
ئەمڕۆ چوار شەممە 6ى5ى2026 لە ساڵۆنى کوردستانى نوێ خوێندنەوە بۆ کتێبى "عەجاج
جەلادێک لە دۆسیەى ئەنفالدا" کرا، کە کتێبەکە تایبەت بوو بە کۆکردنەوەى
کۆمەڵە وتارێک دەربارەى دۆسیەى ئەنفال کە لە لایەن "محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق،
لەتیف فاتیح، سالار مەحمود، عارف قوربانى، عومەر محەمەد، رزگار عومەر، عەلى
مەحموود، دەرسیم پێشەوا، عەدالەت عومەر، سمکۆ سابیر، د.فاتیح سەنگاوى، فاتح
سلێمان، هێمن حەسیب، حسێن عەزیز" نوسرابوون و لە لایەن "سالار مەحموود و
لەتیف فاتح و محەمەد حەمە ساڵح" بە ئامادەبوونى میوانێکى زۆر خوێندنەوە بۆ
کتێبەکە کرا و تێیدا تیشک خرایە سەر تاوانە قێزەونەکانى عەجاج لە زیندانى نوگرە
سەلمان.
تاوانبار "عەجاج ئەحمەد حەردان" یەكێك بووە لە
سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق و رۆژی 31ی 7ی 2025، هەواڵی
دەستگیركردنی لەلایەن نوسینگەی خانمی یەكەمی پێشووى عیراقەوە راگەیەندرا و داواش لە زیندانیكراوان
و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان كرا پەیوەندیان پێوەبكەن بۆ
تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خهڵاتی نێودهوڵهتی بهدهستدههێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزبونەوەی نوێ تۆماردەکەن
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-28 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:22 AM - 2026-07-28 -
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-07-27 -
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

