تێكدەرانی ژینگە چاوەڕوانی سزای دارایی و بەندكردن بن
کوردستان 02:25 PM - 2026-05-06
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی
بڕینەوەی دارو تێكدانی ژینگە
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان لە دوو لێدوانی تایبەتدا بۆPUKMEDIA ، هۆشداری لەتێكدانی ژینگەو دارستانەكان لەلایەن گەشتیارانەوە دەدەن و رایدەگەیەنن؛ كار بۆ دەرچوواندنی یاسایەكی تۆكمە و سەپاندنی سزای دارایی و یاسایی قورس بەرامبەر سەرپێچیكاران دەكرێت، تاوەكو ئەو سروشتە دەگمەنەی ئەمساڵ لەهەرێم هەیە پارێزراو بێت.
رەوەز ئەحمەد شا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: رێگەكانی پاراستنی ژینگە جۆراو جۆرن لەراستیدا یەكێك لەهەنگاوە سەرەتاییە گرنگەكان بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی ژینگەییە تا كۆمەڵگە بەگشتی هۆشیارو ئاگادار بكرێتەوە لەفڕێنەدانی پاشماوە و بەفیڕۆ نەدانی ئاو و لەهەمووشی گرنگتر لەم وەرزی گەرما و پوشەڵانەی لەڕێگەیە بەكارهێنانی ئاگرە لەدەشت و گەشتەكاندا بەئاگادارییەوە.
ژینگە لەسەر مێزی پەرلەمان
راشیگەیاند: یەكێك لەو كارانەی لەداهاتوودا لەپەرلەمان كاری لەسەردەكەین، كاركردن دەبێت بۆ دەرچوواندنی یاسایەكی تۆكمە بۆپاراستنی ژینگەی كورستان، كە (قەدەغەكردنی فڕێدانی پاشماوە لە سروشت سنووردانان بۆ دووكەڵ و پیسبوونی هەوا و سەرچاوەكانی ئاو و دارستان و پاوان و ئاژەڵی كێوی و سامانی ماسی)لەخۆ بگرێت و سزای دارایی و یاسایی تائاستی قورس و بەندكردنی تێدابێت، بۆ هەموو كەس و دامەزراوەیەكی سەرپێچیكەری ژینگە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاند: بەسوپاسەوە بۆ بەشێكی زۆری هاووڵاتیان و گەشتیاران، لەئێستادا بەگشتی پاراستنی ژینگە لەئاستێكی باشدایە بەتایبەت لەشاری سلێمانی، بەڵام هێشتا زۆرمان ماوە و دەبێت هەم كاربكەین بۆ پاراستنی زیاتری سەوزایی و سەوزتركردنی ژینگەی شارەكە هەمیش هەر كەسێك لای خۆمانەوە چاودێرێكی كارای پاراستنی ژینگەكەمان بین، چونكە ژینگە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە ژیانی ئێستای خۆمان و نەوەكانی ئایندەمانەوە هەیە و پاراستنیشی ئەركی هەموومانە بێ جیاوازی.
رێگە نادەین گەشتیاران ژینگەی هەرێمی كوردستان بشێوێنن
سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان داوای چڕكردنەوەی رێكارەكان بۆ سزادانی تێكدەرانی ژینگە دەكات و رایدەگەیەنێت: بۆ ڕێگریكردن لەشێواندنی سروشتی هەرێم لەلایەن گەشتیارانەوە، پێشنیارمان كردووە فرۆشتنی دار لە دووكانەكاندا قەدەغە بكرێت و بەردەوام بازگەكان هۆشداریی بدەنە گەشتیاران.
ملكۆ بازیانی سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ژینگە هەناسەی ژیانمانە، پاراستنی دارستانەكان، ئاوی كانییەكان و هەوای پاكی نیشتمان، پێویستی بە بڕیاری جددی و دەستێكی پاك هەیە و وەك پارتەكەمان پشتیوانی هەر هەنگاوێك دەبین كە خەمخۆری ئەم خاكە بێت و داوا دەكەین هەمووان وەك یەك جەستە، بۆ پاراستنی ئەم میراتە گرانبەهایە یەكگرتوو بن.
راشیگەیاند: لەئێستادا هەرێمی كوردستان روبەڕووی حاڵەتی پیسبوونی ژینگە و بڕینەوەی داری سروشتی و دارستانە دەستكردەكان بووەتەوە لەلایەن گەشتیارانەوە، ئەمەش بووەتە هۆی شێواندنی ژینگە و سروشتی هەرێمی كوردستان، بۆرێگریكردن لەم حاڵەتەش ئێمە هەمیشە لەهەوڵدابووین و دوو رێگە چارەشمان پێشنیاركردووە بۆ ئەوە بەزووترین كات پارێزگاری بكەین لەدارستانەكانمان، داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی كردووە هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ سزادانی ئەو كەسانەی سەرپێچی ژینگەیی دەكەن، هاوكات دروستكردنی ئاگر بڕ پیش وشكبوونی سەوزایی لەگەڵ هۆشیاركردنەوەی گەشتیاران بۆ پارێزگاریكردن لە ژینگە بەتایبەت لەكاتی سەیرانكردندا، بە هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵدەدەین ئەمساڵ ژینگە كەمترین زیانی بەر بكەوێت، چونكە ئەمساڵ جوانترین و رازاوەترین سروشت و سەوزاییمان هەیە كە لەسەد ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.
پلانی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەی كوردستان لەوەرزی گەشتیاریدا
سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەوە بەشێكی زۆر لەو گەشتیارانەی كە هۆكارن بۆ شێواندنی ژینگەی هەرێمی كوردستان ئەو گەشتایارانەن كە لەناوچەكانی ترەوە سەردانی هەرێم دەكەن، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار لە بازگەكاندا بە زاراوەی خۆیان قسەیان لەگەڵ بكەن و هۆشدارییان بدەنێ لەپاراستنی ژینگەی ئەو جێگەیەی سەردانی دەكەن، یاخود رێگە نەدەن گەشتیاران روو لە هەموو شوێنێك بكەن و چەند جێگەیەكیان بۆ دیاری بكەن، هاوكات بەهەموو جۆرێك فرۆشتنی دار لە دووكانەكاندا قەدەغە بكرێت.
ملكۆ بازیانی سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان روونیشیكردەوە، خۆشبەختانە لەئێستادا ئەنجومەنێكی باڵا بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بۆ پاراستنی ژینگە و سروشت لەكوردستاندا، لە بەیاننامەیەكدا پێبژاردنیان بۆ ئەو كەسانە راگەیاند كە سەرپێچی ژینگەیی دەكەن، هیوادارم بەدواداچوونەكان بەردەوامبن و هەموو لایەنە پەیوندیدارەكان یەكبگرین بۆ پاراستنی ژینگەی جوان و رازاوەی هەرێمی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
کوردستان 07:34 PM - 2026-09-10







دابەزێنە

