قوباد تاڵەبانی: کوردستان لە هەرێمێکی هاوردەکارەوە بووە بە بەرهەمهێنەر
کوردستان 03:47 PM - 2026-05-06
راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و ستافی وەزارەت
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ
و سەرچاوەکانی ئاو و ستافی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت کۆبووەوە و پێکەوە
گفتوگۆیان کرد لەبارەی چۆنییەتی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و چارەسەرکردنی کێشەی گەنمی
جوتیارانی هەرێم.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەممە (6/5/2026) لە هەولێر بەڕێوەچوو، وەزیری
کشتوکاڵ راپۆرتێکی لەبارەی کار و دەستکەوتەکانی وەزارەت لە کابینەی نۆیەمدا پێشکەش
کرد کە بەراورد بە کابینەکانی پێشوو زۆر زیاتر خزمەتی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵیان
کردووە.
جێگری سەرۆکوەزیران دەستخۆشی لە وەزیر و هەموو ستافی وەزارەت کرد بەهۆی خزمەتەکانیان
و رایگەیاند: بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی ئەوانەوە هەرێمی کوردستان لە هەرێمێکی
هاوردەکارەوە بووە بە هەرێمێکی بەرهەمهێنەر و ئێستا بەروبوومە کشتوکاڵییەکان هەناردەی
بازاڕەکانی عێراق دەکرێت.
داواشیکرد ئامادەکاری بکەن بۆ سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای
نوێ و زیرەکیی دەستکرد بۆ زیاتر گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ.
سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی گەنمی جوتیارانی هەرێمیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند
لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، چارەسەرکردنی کردنی کێشەی جوتیاران دەخرێتە
ئەولەوییەتی کارەکانیانەوە بۆ ئەوەی مافەکانیان نەفەوتێت و لەکاتی خۆیدا حەقی رەنج
و ماندووبوونی خۆیان وەربگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

