قوباد تاڵەبانی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك: یەكێتی هاوكارو پشتیوانتانە
کوردستان 02:35 PM - 2026-05-07
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ پارێزگاری نوێی كەركوك كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال سەردانی كەركوكی كرد و لەگەڵ محەمەد سەمعان، پارێزگاری نوێی كەركوك و رێبوار تەها، جێگری پارێزگار كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنجشەممە 7ی 5ی 2026 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لەپارێزگاری نوێی كەركوك كرد و ئامادەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی دەربڕی بۆ پشتگیریكردنی ئیدارەی نوێی كەركوك لە خزمەتكردنی دانیشتووانی شارەكە بەبێ هیچ جیاوازییەك.
لێپرسراویی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ئاماژەی بەوەدا هەڵبژاردنی یەكەمین پارێزگار لەپێكهاتەی توركمان لە مێژووی پارێزگاكەدا رووداوێكی مێژوویی گرنگە و گەشبینی خۆی دەربڕی ئەم رووداوە گیانی برایەتی و پێكەوەژیان لەنێوان هەموو پێكهاتەكاندا قووڵتر بكاتەوە.
قوباد تاڵەبانی روونیشیكردەوە: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی بەوەوە دەكات هەر لەسەرەتاوە ئاڵاهەڵگری پێكەوەژیان بووە و دژی هەر جۆرە پەراوێزخستنێكی پێكهاتەكان بووە لە كەركوك.
وتیشی: خواستی یەكێتی هەمیشە ئەوەبووە كە دەبێت ئیدارەی كەركوك بە بەشداری هەموو پێكهاتەكان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، پارێزگار یان هەر بەڕێوەبەرێكی دیكە سەر بە هەر پێكهاتەیەك بێت دەبێت وەك یەك خزمەتی هەموو پێكهاتەكان بكات، چوونكە هەر سیاسەتێكی دیكە جگە لەمە خزمەتی شارەكە و دانیشتووانەكەی ناكات.
قوباد تاڵەبانی داواشیكرد: پارێزگار و جێگرەكەی و هەروەها ئەنجومەنی پارێزگا و هەموو دامەزراوەكان لەپێناو خزمەتكردنی كەركوكدا هەماهەنگییەكی تەواویان پێكەوە هەبێت و ئامادەیی یەكێتیشی دەربڕی لەمڕووەوە هاوكار و پشتیوانیان بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
11:57 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-09-11 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال: راپەڕین خاڵی سەرکەوتنی شۆڕشی نوێ بوو
07:34 PM - 2026-09-10
ئەمانەش ببینە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
05:24 PM - 2026-09-11
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
12:15 PM - 2026-09-11
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
10:05 AM - 2026-09-11
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: 11ی سێپتەمبەر وەبیرهێنەرەوەی دەرئەنجامە وێرانکەرانەکەی تیرۆرە
کوردستان 07:21 PM - 2026-09-11 -
عێراق و تورکیا رەشنووسی رێککەوتنی "ڕێگەی گەشەپێدان"یان تەواو کرد
عیراق 05:24 PM - 2026-09-11 -
حوسییەکان کۆنترۆڵی گەرووی بابولمەندەب دەکەن
جیهان 12:15 PM - 2026-09-11 -
باڵەخانەیەک داڕما و 12 کرێکار برینداربوون
عیراق 11:57 AM - 2026-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 10:05 AM - 2026-09-11 -
له ساڵیادی دامهزراندنی كهناڵی دایكدا
کوردستان 09:36 AM - 2026-09-11 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-09-11







دابەزێنە

