25 شایەتحاڵ دژی جەلادی ئەنفال وتەیان لێوەرگیرا و دادگاییەکەش دواخرا
کوردستان 03:45 PM - 2026-05-07
PUKMEDIA
عەجاج
دادگای باڵای تاوانەکان یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی جەلادەکەی نوگرە
سەلمانی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخست، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ وتەی 25 سکاڵاکار و
شایەتحاڵ لە بەردەم دادوەر وەرگیرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ی 5ى 2026، دواى ئەوەى بە ئامادەبوونی دەیان شایەتحاڵ و کەسووکاری ئەنفالکراوان،
یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی (عەجاج ئەحمەد
حەردان تکریتی) لە دادگای رەسافە لە بەغداد بەڕێوەچوو، دادگاییەکە بۆ 14ى5ى2026
دواخرا، بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و بیستنی وتەی شایەتحاڵەکانی
دیکە.
لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا، 25 سکاڵاکار و شایەتحاڵ چوونە بەردەم دادوەر و
شاهێدیاندا و وتەکانی خۆیان لەسەر تاوانەکانی ئەو جەلادە تۆمار کرد، دوای بیستنی
وتەکان، دادگا بڕیاری دواخستنى دانیشتنەکەى دا و بە پێى زانیارییەکان کۆی گشتی 221
کەس لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، دیالە و سەلاحەدین وەک شایەتحاڵ
بانگهێشتى دادگاییەکە کرابوون، تاوەکو لەم کەیسەدا وتەیان لێ وەربگیرێت.
تاوانبار
"عەجاج ئەحمەد حەردان" یەكێك بووە لە سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە
سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشوری عیراق و رۆژی 31ی 7ی 2025، هەواڵی
دەستگیركردنی لەلایەن نوسینگەی خانمی یەكەمی پێشووى عیراقەوە راگەیەندرا و داواش
لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان كرا پەیوەندیان
پێوەبكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

