قوباد تاڵەبانی: یەکێتى گرنگی بە کەرتی وەرزش و بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزش لە کەرکوک دەدات
کوردستان 04:24 PM - 2026-05-07
نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى
قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک لەگەڵ ژمارەیەک لە وەرزشوانانی شارەکە کۆبووەوە و بەڵێنی پێدان هاوکار و پشتیوانیان دەبێت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە(7/5/2026) بەڕێوەچوو، پاش گوێگرتن لە بۆچوون و داواکاریی وەرزشوانان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا یەکێتی بەرنامەیەکی تۆکمەی بۆ پێشخستن و پشتگیریکردنی بواری وەرزش ئامادە کردووە و لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەشدا گرنگی دەدرێت بە کەرتی وەرزشی کەرکوک و بەهێزکردنی ژێرخانی وەرزش لە شارەکەدا.
لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال راشیگەیاند: لەگەڵ ئەوەدایە وەرزشوانان ئەستێرەی کۆمەڵگابن نەک سیاسییەکان. هەربۆیە چ وەک خۆی و چ وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو کارێک دەکەن بۆ پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی وەرشوانان و بەڵێنی پێدان پشتگیری هەموو یانە وەرزشییەکانی کەرکوک بکات.
سەبارەت بە وەرزشی ژنانیش جەختیکردەوە پێشخستنی وەرزشی ژنان لە بەرنامەی یەکێتیدایە و ئامانجیانە ژنانی وەرزشوانی کەرکوک و کوردستان لە پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا بدرەوشێنەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

