فەڕەنسا هاوکاری هێڵە ئاسمانییە زیانلێکەوتووەکان دەکات
جیهان 10:41 AM - 2026-05-08
ئاژانسەکان
فڕۆکەخانەی فەڕەنسا
وەزیری گواستنەوەی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت: حکومەتی فەڕەنسا هاوکاری دارایی ئەو هێڵە ئاسمانییانە دەکات، کە بەهۆی قەیرانەکانی ئێستاوە زیانیان بەرکەوتووە، هاوکات داوای هەڵوەشاندنەوەی سێ هێندەکردنی زیادکردنی باجی بلیتی گەشتکردن دەکرێت.
فیلیپ تابارۆ وەزیری گواستنەوەی فەڕەنسا لە بەیاننامەکاندا رایگەیاند: بەهۆی قەیرانی نرخی سووتەمەنی کە گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی، هێڵە ئاسمانییەکان توشی شۆکێکی سەخت بوون، هەربۆیە حکومەتەکەمان هااکری دارایی ئەو هێڵانە دەکات کە زیانیان بەرکەوتووە.
لەلایەکی ترەوە، تۆماس جوین سەرۆکی کۆمەڵەی فڕۆکەخانەکانی فەڕەنسا و فرانکۆفۆن نیگەرانی خۆی دەربڕی کە کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی توشی لێکەوتەکانی قەیرانی وزە دهبێتهوه، هاوکات داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سێ هێندەکردنی باجی بلیتی فڕۆکەوانی کرد.
لە میانی کۆبونەوەیەکدا کە ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ حکومەتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کەرتی فڕۆکەوانیدا داوای "هەڵوەشاندنەوەی سێ هێندەکردنی زیادکردنی باجی بلیتی گەشتکردن"یان کرد، بەڵام حکومەت پێیوایه کە ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ ئەو داواکارییە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لهدوای هێرشی ئهمریكا و ئیسرائیل بۆ سهر ئێران و پاشان وهڵامی ئێران بۆ هێرشكردنه سهر وڵاتانی كهنداو و ناوچهكه ههروهها داخستنی گهروی هورمز، نرخی سوتەمهنی له ئاستی جیهاندا بهشێوهیهكی بهرچاو بهرزکردەوە، ئهوهش وایكرد ببێتههۆی ههڵوهشاندنهوهی ههزاران گهشتی ئاسمانی و مایهپوچبوونی ژمارهیهك له هێڵهكانی فڕۆكهوانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

