ترەمپ: گەشەسەندنەکانی عیراق زۆر باشن و بە راسپاردنی عەلی زەیدی دڵخۆشم
جیهان 09:39 AM - 2026-05-09
PUKMEDIA
عەلى زەیدى سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوى عیراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ولایەتەیەکگرتووەکانى ئەمریکا
سەرۆکی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند کە پەرەسەندنەکانی
ئەم دواییەی عیراق "زۆر باشن" و خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە
دەستنیشانکردنی عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو.
ئەمڕۆ شەممە 9ى5ى2026 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ولایەتەیەکگرتووەکانى
ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: ئەو روداوانەی لە ماوەی رابردوودا لە
عیراق رویان دا زۆر باشن، و من بە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو دڵخۆشم.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى
عیراق لە راگەیەندراوێکدا رۆژى پێنج شەممە 7ى5ى2026 رایگەیاند: سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کارنامەی
وزاریی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو وەرگرت و فەرمانی دا بەسەر ئەندامانی
ئەنجومەنی نوێنەراندا دابەش بکرێت بە مەبەستی خوێندنەوە و ئاگاداربوون لە
وردەکارییەکانی، هاوکات سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە لەسەر ئامادەیی
ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دیاریکردنی وادەی دانیشتنی چاوەڕوانکراو بە مەبەستی دەنگدان
لەسەر کارنامەی وزاری و پێکهاتەی حکومەت، هەر کاتێک ناوی کاندیدەکان لەلایەن سەرۆک
وەزیرانی راسپێردراوەوە رەوانە بکرێت.
جێى ئاماژەیە عەلى زەیدى 27ی 4ی 2026، لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە وەك
كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق دیاریی كراو لە ئەگەری سەركەوتنیدا دەبێتە
گەنجترین سەرۆكوەزیران لە مێژووی عیراقدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

