کوردێک دەبێتە وتەبێژی سەربازیی رۆژهەڵاتی سووریا
کوردستان 11:14 AM - 2026-05-09
PUKMEDIA
هلزوار میتانی وتەبێژی سەربازیی ناوچەی رۆژهەڵاتی سورریا
هێزەکانی
سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەستبەکاربوونی "هلزوار میتانی" وەک وتەبێژی
سەربازیی ناوچەی رۆژهەڵاتی سورریا راگەیاند، ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی میلاکی
وەزارەتی بەرگری و رێککەوتنە نوێیەکانی یەکخستنی هێزە سەربازییەکاندا دێت.
فەرهاد
شامی، وتەبێژی گشتى هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشکراى کرد: هلزوار میتانی
وەك بەرپرسی راگەیاندنی سەربازیی رۆژهەڵاتی سوریا لە وەزارەتی بەرگری دەستبەكار
بووە، ئەم هەنگاوە
دوای زنجیرەیەک لێکتێگەیشتن دێت بۆ جێگیرکردنی پێگەی رەسمیی هێزەکانی رۆژئاوای
کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی بەرگریی وڵاتدا.
لەم
بارەیەوە، سیپان
حەمۆ یاریدەدەری
وەزیری بەرگری سوریا رایگەیاندبوو، پرۆسەی تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)
لەگەڵ سوپای سوریا و تەواوكردنی پێكهاتەكەی، بەرەوپێشونی باشی بەخۆوە بینیوە و تا
ئێستاش چوار لیوای هەسەدە بە رەسمى لەگەڵ
سوپای سوریا تێكەڵكراون، قۆناغی داهاتووش بریتی دەبێت لە تەواوكردنی هەیكەلی رێكخراوەیی
سوپا و یەكخستن و جێگیركردنی هێزەكان.
ئەم
گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە، هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و حكومەتی كاتیی سوریا لە 29ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ
رێكەوتنێكیان ئیمزاكرد و لە 2ی شوباتەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، رێككەوتنەكە
جگە لە ئاگربەستی نێوان هەردوولا، نەخشەڕێگایەکی قۆناغەبەندی بۆ یەکخستنی هێزە سەربازییەکان لەخۆدەگرێت،
کە پۆستەکەی "هلزوار میتانی" یەکێکە لە دەرەنجامە دیارەکانی ئەو پرۆسەیە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

