بڕیاره سبه‌ینێ داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غداد بنێردرێت
کوردستان 11:35 AM - 2026-05-09
PUKMEDIA
دراوى عیراقى
بڕیاره سبه‌ینێ رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی5ی2026
داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی به‌غداد بكرێت، له‌دوای ناردنی داهاتی
نانه‌وتیش رێككاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی
كوردستان، له رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه نووسراوی ره‌سمی بڕی داهاتی نانه‌وتی
بۆ به‌غداد ناردووه، ئێستا چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی فیدراڵن بۆ ئه‌وه‌ی
له‌سه‌ر 50%ـی داهاتی نانه‌وتیی مانگی نیسان ره‌وانه‌ی به‌غدادی بكه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی، كۆی
داهاتی نانه‌وتیی مانگی نیسان نزیكه‌ی 100 ملیار دینار بووه، له‌و بڕه‌ش نزیكه‌ی
52 ملیار دیناری بۆ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت، سه‌رجه‌م رێككاره‌كانی ناردنی ئه‌و
پاره‌یه‌ش ته‌واوبووه و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌خرێته‌سه‌ر
هه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ.
له‌دوای ناردنی داهاتی نانه‌وتیش، رێككاره‌كانی
ناردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، ئه‌گه
رچی باس له‌وه ده‌كرێت كه به‌هۆی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراقه‌وه رەنگه
ناردنی مووچه دوابكه‌وێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی عیراق تایبه‌ت
به PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: وه‌زیری دارایی ده‌توانێت ئیمزای ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی
كوردستان بكات و پرسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم
دروستناكات، چونكه مووچه‌خۆرانی عیراقیش مووچه‌یان له واده‌ی خۆدا پێدراوه.
وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مه‌رجێكی دیاری كردووه، له‌وانه ناردنی لیستی
مووچه، ته‌رازووی پێداچوونه‌وه، نووسراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق له‌باره‌ی
پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌نارده‌ی نه‌وت، له‌گه‌ڵ ته‌سلیمكردنی داهاتی
نانه‌وتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری چیک لەبواری کشتوکاڵدا پتەوتر دەکرێت
04:58 PM - 2026-07-28 -
بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 7.1 پلە بەپێوەری رێختەر ژاپۆنی هەژاند
03:20 PM - 2026-07-28 -
ئاسیاسێڵ پێنج خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستده‌هێنێت
01:45 PM - 2026-07-28 -
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی بانگەوازی جێنڤ کرد
12:10 PM - 2026-07-28
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی بەنزینەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد
03:37 PM - 2026-07-28
زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا پرسی وەبەرهێنان و ئاو تاوتوێ دەکات
02:31 PM - 2026-07-28
داشکاندنەکەی وەزارەتی کارەبا بۆ قەرزی کۆن دەستپێدەکات
12:17 PM - 2026-07-28
دەزگاى ئاسایشى هەرێم ژمارەیەک ئاسەوارى سەدەى 12ى رادەستى مۆزەخانەى سلێمانى کرد
11:50 AM - 2026-07-28
زۆرترین خوێنراو
-
پەرلەمانی عیراق 7 بڕیار دژی گەندەڵی دەردەکات
عیراق 08:07 PM - 2026-07-27 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: تەنها بە تەبایی دەتوانین خزمەتی زیاتر بکەین
کوردستان 07:23 PM - 2026-07-27 -
یەكێتی وەك یەكەمین حزبی كوردستانی بارەگا لەگرعوزێر دەكاتەوە
ی ن ک 06:25 PM - 2026-07-27 -
بە تۆمەتی باج و سەرانە سەندن لە بەرپرسان تۆمەتبارێک لە نەجەف دەستگیرکرا
عیراق 06:05 PM - 2026-07-27 -
بۆچی شەریف پاشا پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانی نووسی؟
بیروڕا 05:51 PM - 2026-07-27 -
یەکێتی بڕێکی زۆر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی گەرمیان دابیندەکات
کوردستان 05:15 PM - 2026-07-27 -
سەپاندنا ئەڕکێن گران و بێبەهرکرن ژ مافان
بیروڕا 03:59 PM - 2026-07-27 -
شێخ جەعفەرو كونسوڵی هەنگاریا جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان بەگفتوگۆ دەكەنەوە
کوردستان 03:46 PM - 2026-07-27







دابەزێنە

