تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستپێکرد
کوردستان 09:22 AM - 2026-05-10
ئاژانسەکان
پرۆسەی تاقیکردنەوەکان
پرۆسەی
ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان
بەبێ کێشە و گرفت دەستیپێکرد و بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 917 هەزار خوێندکار بەشداری
تاقیکردنەوەکان دەکەن.
سەعات 8ی
بەیانی ئەمڕۆ 10-5-2026 لە بەشێک لە خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەی کۆتایی
وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد و بەپێی زانیارییەکان هەتا ئێستا هیچ
گرفتێک بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە نەهاتۆتە پێش و سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەکە
گیراونەتەبەر، هاوکات بەشێکی تر لە خوێندنگاکان بەپێێ کاتی دەوامی خۆیان دەست بە پرۆسەکە دەکەن.
بەپێی ئامارێکی
وەزارەتی پەروەردەش، بۆ ئەمساڵی خوێندن لەهەرێمی کوردستان 917
هەزار و 158 خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەکەن، کەپێک هاتووە لە
پۆلەکانی 4 و 5 و 6 و 7 و 8 و 10 و 11.
پێشتریش پۆلەکانی 1 و 2 و 3ی سەرەتایی کۆتاییان بە پرۆسەی خوێندن هێناوەو دوا
بەدوای تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان تاقیکردنەوەی پۆلی 9 دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەی پۆلی 12 ش
لە مانگی شەشدا بەڕێوەدەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە ئەوەشی
راگەیاندووە: چەندین رێکاری جیاواز گیراوەتە بەر بۆ رێگریکردن لە غەش و قۆپییە، وەک دانانی چاودێر و کامێرای چاودێری و دانانی ئامێری لەکارکەوتنی ئینتەرنێت، سەرجەم پێداویستییەکانیش بۆ خوێندکاران ئامادە کراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

