بەهۆی تەقینەوەیەكەوە 14 پۆلیس گیانیان لەدەستدا
جیهان 01:49 PM - 2026-05-10
AP
وێنەی شوێنی رووداوەكە
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بنكەیەكی پۆلیسی پاكستانی كردە ئامانج و بەهۆیەوە 14 ئەفسەری پۆلیس گیانیان لەدەستداو ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری پۆلیسی پاكستانەوە رایگەیاند: ئەمڕۆ 10ی 5ی 2026، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بنكەیەكی پۆلیسی پاكستانی كردە ئامانج و بەهۆیەوە بنكەكە بەتەواوەتی داڕوخاو 14 ئەفسەری پۆلیس گیانیان لەدەستدا، هاوكات ژمارەیەك ئۆتۆمبێلیش سووتان و زیانیان بەركەوت.
لەلایەكی دیكەشەوە سەجاد خان، لێپرسراوی پۆلیسی پاكستان، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: تەرمی 14 ئەفسەرەكە لەژێر دارو پەردوی بنكەكەدا دەرهێنراون و سێ كارمەندی دیكەش بەبرینداری دۆزراونەتەوەو بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
هاوكات لێپرسراوێكی دیكەی پۆلیسی ئەو وڵاتە، كەنەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بەئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە: هێرشكەرەكان بە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە خۆیان بەناو بنكەكەدا كردووە، دواتر تەقەیان لەو پۆلیسانە كردووە كەبۆ بەهاناوەچوونی پۆلیسەكانی ناو بنكەكە چوون لەبۆسەیەكدا ژمارەیەك پۆلیسیان كوشتووە، هەر لەهێرشەكەشدا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان بەكارهێناوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، پاش رووداوەكە، هاوپەیمانییەكی چەكداری ناسراو بە ئیتیحادل موجاهدین، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە راگەیاند.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

