یەكەم كاروانی سەرنشینەكانی كەشتی هۆندیۆس گوازرانەوە
جیهان 02:53 PM - 2026-05-10
hersfelder zeitung
پڕۆسەی گواستنەوەی سەرنشینەكانی كەشتی هۆندیۆس
پڕۆسەی گواستنەوەی یەكەم كاروانی سەرنشینەكانی ناو كەشتی هۆندیۆس، لەژێر رێكارێكی تەندروستی توندوتۆڵ لەڕێگەی پاسەوە دەستیپێكرد.
پاسەكان بەرەو فڕۆكەخانەی تێنەرێف بەڕێدەكەون، كە لەنێوان شۆفێری پاسەكان و سەرنشینەكاندا كابینەیەكی بەربەست هەیە بۆ رێگریكردن لەبەركەوتن و تەواوی كورسییەكانیش بەپلاستیك رووپۆشكراون.
هاوكات رێكخراوی تەندروستی جیهانی و تیمەكانی تەندروستی ئیسپانیا، بە هەماهەنگی كار دەكەن بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكان بە شێوەیەكی دروست.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كەشتی هۆندیۆس-ی هۆڵەندی، نزیكەی سێ هەفتە لەمەوبەر لە ئەرجەنتینەوە بۆ جەمسەری باشوور بەڕێكەوت، بەڵام دوای 12 رۆژ گەشتیارێكی بەتەمەن گیانی لەدەستداو دوو رۆژ دواتریش هاوسەرەكەی گیانی لەدەستدا،پاش دەركەوتنی نیشانەكان لەكەسی سێیەم، دەركەوت كە تووشی ڤایرۆسی (هانتا) بوون، بەپێی ئامارەكانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانیش، تاوەكو ئێستا هەشت تووشبوو بەو ڤایرۆسە لەناو كەشتییەكەدا تۆماركراون، كە سیانیان گیانیان لەدەستداوە و پێنجی دیكەش هەڵگری ڤایرۆسەكەن.
وەزارەتی تەندروستی عیراق-یش رایگەیاندووە: تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەو ڤایرۆسە لەعیراق تۆمار نەكراوەو هەموو رێكارێكیش بۆ روبەڕوبوونەوەو رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی دەگرنەبەر.
ڤایرۆسی هانتا (Hantavirus)، لەئێستادا ترس و دڵەڕاوكێ لای هاووڵاتییان دروست كردووە، لەكاتێكدا جیاواز لەزۆربەی ڤایرۆسەكان لەهەواوە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوەو یەكێكیشە لەمەترسیدارترین ئەو ڤایرۆسانەی كە لەئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەند قادر کابان بەڕێوەچوو
10:03 PM - 2026-10-26 -
مەكتەبی سكرتارییەت: ئەحمەد محەمەد شاعیری هاوچەرخ و هونەرمەندانە
02:38 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
01:24 PM - 2026-10-26
ئەمانەش ببینە
ئیلهام ئەحمەد: دابینکردنی مافەکانی کورد مەرجی سەرکەوتنی پرۆسەی یەکخستنەوەیە لە سووریا
05:09 PM - 2026-10-26
قوباد تاڵەبانی: هانی کۆمپانیا بیانییەکان دەدەین بێنە کوردستان
04:00 PM - 2026-10-26
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
02:33 PM - 2026-10-26
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
01:24 PM - 2026-10-26
زۆرترین خوێنراو
-
ئامانج جەلال: سلێمانی لەباشترین قۆناغی بونیادنانی خزمەتگوزاری گشتیدایە
کوردستان 02:33 PM - 2026-10-26 -
تێکەڵکردنی چەکدارانی یەبەشە لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەکانی عیراق دەستیپێکرد
کوردستان 01:47 PM - 2026-10-26 -
پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
ئاسایشی هەرێم دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات
کوردستان 01:24 PM - 2026-10-26 -
پارێزگاری هەڵەبجە: ئامادەكارییەكان بۆ فێستیڤاڵی هەنارو پایز تەواو كراون
کوردستان 12:49 PM - 2026-10-26 -
ئارامبونەوەی مەترسییەکان نرخی نەوتی دابەزاند
جیهان 11:01 AM - 2026-10-26 -
ســـــمێڵ
بیروڕا 10:56 AM - 2026-10-26 -
ئەوان رۆیشتن، نۆرەی ئێمەیە
بیروڕا 10:16 AM - 2026-10-26




.webp)

.webp)
دابەزێنە

